ئای ئۆ ئێس 23, تشرینی دووه‌م 2018

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی سەرجەم وەشانەکانی iOS 11-11.4b3 لە ڕێگای ئامڕازی unc0verـەوە

لەم بابەتەدا ڕوونکردنەوەی پێویست دەدەین سەبارەت بە چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی ئەو ئامێرانەی وەشانەکانیان لە نێوان iOS 11-11.4b3ـە ئەمەش لە ڕێگای ئامڕازی unc0verـەوە ئەنجام دەدرێت.

گۆڕانکاریەکان لە ئامڕازی unc0ver:-

  • بە شێوەیەکی باشتر کاردەکات لەسەر جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی 11.0 و 11.1 و 11.2 و 11.3 و 11.4b3.
  • ڕێژەیەکی کەمتر لە پاتری مۆبایل بەکاردەهێنێت بە بەراورد بە ئامڕازەکانی دیکەی جەیڵبرەیک.
  • خێراترە لە جێگیرکردنی ئامڕازەکانی نێو سیدیا.
  • جێگیرترە لەسەر وەشانەکانی iOS 11.

ئەم جەیڵبرەیکە پشتگیری لەم وەشانانەی خوارەوە دەکات:-

  • 11.0
  • 11.0.1
  • 11.0.2
  • 11.0.3
  • 11.1
  • 11.1.1
  • 11.1.2
  • 11.2
  • 11.2.1
  • 11.2.2
  • 11.2.5
  • 11.2.6
  • 11.3
  • 11.3.1
  • 11.4 Beta 1, Beta 2, Beta 3

ئەو ئامێرانەی پشتگیری لەم جەیڵبرەیکە دەکەن:-

  • iPhone X, iPhone 8, iPhone 8 Plus, iPhone 7, iPhone 7 Plus, iPhone 6S, iPhone 6S Plus, iPhone 6, iPhone 6 Plus, iPhone SE, iPhone 5S
  • 12.9-inch iPad Pro, 2nd generation 12.9-inch iPad Pro, 1st generation 10.5-inch iPad Pro, 9.7-inch iPad Pro, iPad Air 2, iPad Air, iPad 5th generation, iPad mini 4, iPad mini 3, iPad mini 2
  • iPod touch 6G

پێداویستیەکان بۆ ئەنجامدانی جەیڵبرەیک:-

وەک تێبینیەک پێش ئەوەی دەست بکەین بە جێبەجێ کردنی پڕۆسەی جەیڵبرێک پێشنیارت بۆ دەکەم لە ڕێگەی iTunesـەوە یاخود هەر نەرمەکاڵایەکی تر زانیارییەکانی نێو ئامێرەکەت لەبەر بگریتەوە هەتاوەکو لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەک زانیارییەکانت پارێزراو بێت.

پێداویستییەکان:-

  • ئەو ئامێرە (ئایفۆن)ـەی دەتەوێت جەیڵبرێکی لەسەر ئەنجام بدەیت.
  • ئامێرێکی ماک یان ویندۆز.
  • داگرتنی ئامڕازی unc0ver بۆ داگرتنی ئامڕازەکە کرتە لەم بەستەرە بکە unc0ver یان سەردانی سەرچاوەی سەرەکی pwn20wnd بکە.
  • داگرتنی ئامڕازی Cydia Impactor بۆ داگرتنی ئامڕازەکە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی Cydia Impactor بکە.
  • بەستەرێکی USB.

چۆنیەتی جەیڵبرەک کردنی وەشانەکانی iOS 11-11.4b3:-

  • هەنگاوی یەکەم: مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگای بەستەری USBـەوە و دڵنیاببەرەوە لە دەرکەوتنی مۆبایلەکەت لە ئامڕازی Cydia Impactorـدا.
  • هەنگاوی دووەم: ئامڕازی Cydia Impactor کار پێبکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پاشان فایلی ئامڕازی unc0ver ڕابکێشە بۆ نێو ئامڕازی Cydia Impactor.

  • هەنگاوی سێیەم: پاش ڕاکێشانی فایلی unc0ver.ipa بۆ نێو Cydia Impactor ئامڕازەکە داوای هەژماری Apple Idـەکەت لێ دەکات پاشان ئیمەیڵ و وشەی تێپەڕی بەکارهاتوو بۆ داگرتنی ئەپەکانت لە App Store داخڵ بکە.

  • هەنگاوی چوارەم: چاوەڕوان بە هەتاوەکو بە تەواوی فایلی ئامڕازی unc0ver.ipa دەگوازرێتەوە بۆ ئامێرەکەت.

  • هەنگاوی پێنجەم: پاش تەواو بوون و دەرکەوتنی ئەپەکە لە سەر ئامێرەکەت بچۆرە بەشی ڕێکخستنەکان Settings> General> Profile پاش ئەمانە ئیمەیڵەکەت هەڵبژێرە لە لیستەکەدا و پاشان Trust دابگرە هەروەک لە وێنەکەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە.

  • هەنگاوی شەشەم: ئەپی unc0ver کارپێبکە و پاشان وشەی JailBreak دابگرە هەتاوەکو پڕۆسەکە دەست پێبکات.

لە کۆتاییشدا پیرۆزە ئامێرەکەت بە سەرکەوتوویی جەیڵبرەک کردووە و ئەپی سیدیا لە نێو ئەپەکانی ئامێرەکەت دەرکەوتووە.

تێبینی: ئەگەر پڕۆسەی جەیڵبرەک کردنەکەت لە لا سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:-

  • چالاککردنی باری Airplane Mode.
  • ناچالاککردنی خزمەتگوزاری Siri.
  • ناچالاککردنی تێپەڕە وشە یاخود ناسەرەوەی ڕووخسار.
  • کوژاندنەوە و دووبارە کارپێکردنەوەی ئامێرەکەت.
تاگەکان jailbreak unc0ver
بۆچونی تۆ