هەواڵ 23, تشرینی دووه‌م 2018

کۆمپانیای Thuraya یەکەم مۆبایلی کارکردووی بە مانگە دەستکردەکان ڕاگەیاند

لە مانگی چوارەمی ڕابردوودا کۆمپانیای Thuraya بە فەرمی مۆبایلی Thuraya X5-Touchـی وەک یەکەمین مۆبایلی زیرەک ئاشکرا کرد کە کاردەکات بە مانگە دەستکردەکان و بەڵێنی ئەوەشیدا کە مۆبایلەکە لە 160 دەوڵەتدا ڕابگەیەنێت بە هاتنی مانگی دوازدەیەمی ئەمساڵ هەرچەندە پێشبینی دەکرێت بەردەست ببێت بۆ فرۆشتن لە مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە لە بازاڕی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مۆبایلەکە تایبەتە بەو کەسانەی بەردەوام لە گەشتکردندان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە.

بە واتای ئەوەی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە لە لایەن حکومەتەوە دەنێردرێنە شوێنی دوورە دەست یان ئەوانەی کاردەکەن لە پڕۆژەکانی وزە و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و گوێزەرەوەکانی پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکان، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لەگەڵ پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 625 و ڕامێک بە قەبارەی 2 گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 16 گێگابایت لەگەڵ پاتریەک بە توانستی 3800 ملی ئەمپێر.

هەروەها مۆبایلەکە کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید نۆگەت 7.1 و پشتگیری لە هەریەک لە تەکنیکەکانی وای فای و بلوتوس و NFC و GPS دەکات لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە کارپێکردنی دوو سیم کارت دەکات کە یەکێکیان بەکاردەهێنرێت بۆ هێڵە ئاساییەکانی 2G/3G/4G و ئەوی دیکەشیان تایبەتە بە مانگە دەستکردەکان، سەبارەت بە کامێرا مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکە لە بەشی پشتەوە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لەگەڵ یەک کامێرا لە بەشی پێشەوە بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە نرخی £999 واتە نزیکی 1.200$ دۆلار.

30

تاگەکان Thuraya Thuraya X5-Touch
بۆچونی تۆ