ئای ئۆ ئێس
23, تشرینی دووەم 2018
خۆشترین یاریەکانی ئەنیمی بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دابگرە

ئایا بینەری تەواوی فیلم و زنجیرە ئەنیمیە دڵخوازەکانت بوویت؟ بە هەمان شێوە مانگاکەیت (漫画) تەواو کردووە، ئەی چی دەربارەی یاری ئەنیمیەکان؟ هەر بۆیە لێرەدا وەک کاری هەمیشەییمان گرنگی دەدەین بە ئەپ و یاریە جیاوازەکان و لەم جارەشەدا کۆمەڵێک یاری ئەنیمیەکان دەکەینە پێشنیار بۆ ئێوەی خوێنەر.
Dragon Ball Legends
لە یاریەکەدا دەتوانیت ڕۆڵی کەسایەتیەکانی دراگۆن بۆڵ ببینیت لە باری چیرۆک و باری بەرەنگاربوونەوەش دژی یاریکەرانی دیکە.
Fate/Grand Order
یاریەکە کەسایەتیەکانی ئەنیمی Fate لە خۆدەگرێت و تیایدا دەتوانیت تیمی جیاواز لە سوارچاکە ئەفسانەییەکان پێکبهێنیت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنەکان و جەنگکردن لەگەڵیان.
Grancrest War: Quartet Conflict

ئەم یاریە نوێیە لە ساڵی 2018 و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زنجیرە ئەنیمی Record of Grancrest Warـدا بڵاوبوویەوە و یاریەکە بنیادنراوە لەسەر کەسایەتیەکانی ئەنیمیەکە هەروەها شێوازێکی هاوشێوەی هەیە لەگەڵ ئەو جۆرە یاریانەی ڕۆڵی کەسایەتیەکان دەگۆڕێتەوە بە شێوەیەک دەتوانیت لە کاتی یاریکردن و جەنگکردن لەگەڵ دوژمنەکانت لە جەنگاوەرێکەوە بڕۆیت بۆ جەنگاوەرێکی دیکە.
One Piece Treasure Cruise
https://youtu.be/Mif3VtID2d8
زنجیرە ئەنیمی وەن پیس ژمارەیەک کەسایەتی زۆر و جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت کە هەر یەکەیان توانایەکی تایبەتی هەیە لە کاتی جەنگکردن، لێرەشدا و لە یاری ئەم ئەنیمیەدا زیاتر لە 1000 کەسایەتی ڕاستەقینەی نێو ئەنیمیەکە بەردەست کراوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمنەکانت.
SWORD ART ONLINE:Memory Defrag
https://youtu.be/_XVENbzjrD0
ناو و شێوازی یاریەکە وەرگیراوی زنجیرە ئەنیمی بەناوبانگی SWORD ART ONLINEـە و بە هەمان شێوەی هەندێک لە یاریەکانی پێشوو ئەم یاریەش دەتوانیت لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەکانتدا ئەو کەسایەتیەی جەنگی پێدەکەیت ئاڵوگۆڕی بکەیت.
RWBY: Amity Arena
ئەم یاریە شێوازێکی تا ڕادەیەک هاوشێوەی یاری کڵاش ڕۆیاڵی هەیە بە شێوەیەک پێویستە کارتەکان کۆبکەیتەوە هەتاوەکو لە بەرەنگاربوونەوەکاندا بۆ پارێزگاری و هێرشکردن بەکاریانبهێنیت.
Tales of Erin
ئەگەر دەتەوێت جێگرەوەیەکی یاری Talesـی سەر ئامێری Xbox و PlayStation و نینتێندۆ پەیدا بکەیت ئەوا Tales of Erin گونحاوترینە هەرچەندە یاریەکە فەرمی نییە بەڵام چەندین پێکهاتەی هاوشێوەی زنجیرە ئەنیمیەکە لە خۆدەگرێت.
Tokyo Ghoul: Re Birth

یاریەکی دیکەیە و بە هەمان شێوە هەڵگری شێوازی ئاڵوگۆڕکردنی کەسایەتیەکانە لە کاتی جەنگکردندا، ناوازەیی و چێژ بەخشی یاریەکەش خۆی دەبینێتەوە لە هاوشێوەییەکی زۆری ئاستەکانی یاریەکە لەگەڵ زنجیرە فیلمی ئەنیمیەکە.
Ultimate Ninja Blazing

بێگومان ئەوانەی ئۆتاکۆن و بەردەوام بینەری ئەنیمین بە دڵنیایەوە بینەری زنجیرە فیلمی بەناوبانگی ناروتۆ بوون، هەر بۆیەش لە نێوان ژمارەیەکی زۆر لە یاریەکانی ئەم ئەنیمیە پێشنیاری یاری Ultimate Ninja Blazingـتان بۆ دەکەم، یاریەکە زیاتر لە 100 کەسایەتی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت ئەمەش بۆ بە ئەنجام گەیاندن و سەرکەوتوو بوونە لە ئاستە جیاوازەکانی نێو یاریەکە.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.