هەواڵ 26, تشرینی دووه‌م 2012

پێشبینی دەکرێت هەناردەکردنی مۆبایلی هۆشمەند لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٣٠% بەرزبێتەوە.

بەگوێرەی تویژینەوەیەکی Digitimes پێشبینی دەکرێت هەناردەکردنی جیهانی مۆبایلی هۆشمەند بۆ ٣٠% گەشەبکات بۆ ٨٦٥ ملیۆن یەکە لە ساڵی ٢٠١٣ بە هەژمارکردنی بۆ ٤٣.٩% کۆی هەناردەکردنی دەستی لە ساڵەکەدا. شایەنی باسە Digitimes باوەڕی وایە کە هۆی ئەم گەشەیە پەیوەندی نێوان بەرهەمهێنەرانی ڕەقەکاڵا و پێدەرانی پلاتفۆرم و پشتگیری کۆمپانیاکانی پەیوەندییە بۆ مۆدێلی نوێ. هەروەها چەندین گەشەکردن و بڕیاری تری کۆمپانیاکان گاریگەردەبن لەسەر فرۆشی مۆبایلە هۆشمەندەکان لە ساڵی ٢٠١٣دا.

پێشبینی دەکرێت گووگڵ زیاتر بڕواتە پێشەوە بەهۆی سیستەمی ئەندرۆید و ئەو بەرهەمەی لەگەڵ هاوبەشانی دا کە لەوانەیە گەشەی پلاتفۆرمەکانی تر سنورداربکات. ئەگەر مایکرۆسۆفتیش مۆبایلی هۆشمەندی خۆی بۆ پشتگیری کردن لە ویندۆز فۆن ڕابگەیەنێت ئەوا ئەمەش دەبێتە هۆیەک بۆ گەشەکردنەکە و داگیریکردنی پلەی سێ لە پلاتفۆمەکان لە دوای گووگڵ و ئەپڵ. لەکاتێکدا ئەمازۆن بەرەو هاتنە ناوەوەی ئەم جیهانەیە و ساڵی ٢٠١٣یش دەبێتە ساڵی یەکلایەکەرەوە بۆ نۆکیاو RIM بۆ ئەوەی بڕیاری خۆیان بدەن سەبارەت بە بازرگانی مۆبایلی هۆشمەند.

هەر لە توێژینەوەکە دا  Digitimes باوەڕی وایە کە گەشەکردنی بازاڕ لە وڵاتانی چین و ڕوسیا و هیندستان و باشوری ئەمریکا و دەرکەوتنی بازاڕی تر دەبنە هۆی تر لە لێخوڕینی هەناردەکرنی مۆبایلی هۆشمەند بەرەو پێشەوە لە ساڵی ٢٠١٣دا.

سەرچاوە Digitimes

بۆچونی تۆ