هەواڵ
24, تشرینی دووهم 2018
نوێکاری OxygenOS 9.0.6 ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 6T کرا + گۆڕانکاریەکان

کۆمپانیای وەن پڵەس نوێترین وەشانی لە ڕووکاری OxygenOS بۆ مۆبایلی OnePlus 6T ڕاگەیاند ئەویش وەشانی OxygenOS 9.0.6ـە، لە نوێکاریەکەدا وەک هەمیشە بە شێوەیەکی گشتی چاکسازی لە سیستمەکەدا کراوە و چەند کێشەیەکیش چارەسەرکراوە لەوانەش باشترکردنی کرانەوەی مۆبایل لەگەڵ باشترکردنی چارەسەری وێنەکان لە کاتی چرکاندنیان هەروەها لە نوێکاریەکەدا کارکراوە لەسەر باشتر بەکارهێنانی وزە لە مۆبایلەکە لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی زیادکردنی APN لەسەر Verizon لەگەڵ پێنەگەشتنی ئاگاداریەکانی کۆگای گووگڵ پلەی لەسەر ژمارەیەکی کەمی یەکەکان چارەسەر کراوە، وەک هەمیشە نوێکاریەکە لە ئێستادا بە ژمارەیەکی کەم لە بەکارهێنەران گەیشتووە و لە داهاتوویەکی نزیدا بە هەموان دەگات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.