ئەپڵ
24, تشرینی دووهم 2018
دوای فرۆشی کەمی ئایفۆنە نوێیەکانی، ئەپڵ ئایفۆن X بەرهەم دەهێنێتەوە

ئەپڵ بە کاتێکی سەختتدا تێدەپەڕێت، ئەمەش لە بابەتی فرۆشی کەمی ٣ مۆبایلە نوێیەکەی. فرۆشی کەمتری هەر ٣ جۆرەکەی ئایفۆن XS و XS Max و XR تەنیا نەبووە هۆی ئەوەی وا لە ئەپڵ بکات بەرهەمهێنانیان کەم بکاتەوە، بەڵکو بە دوای چارەسەرێکیش گەڕا تا قەرەبووی ئەم ٣ مۆبایلە بکاتەوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەپڵ بەرهەمهێنانی یەکێک لە مۆبایلە پڕفرۆشەکانی خۆی کە ئایفۆن Xـە، دەستپێکردووەتەوە ئەمەش وەک چارەسەرێک بۆ فرۆشی کەمی ٣ ئایفۆنە نوێیەکە.
بە بڕوای هەندێک پێگە و ماڵپەری جیهانی، کڕینی ئایفۆن X گونجاوتر بوو لە جێی ٣ ئایفۆنە نوێیەکە، ئەوەش بەهۆی جیاوازیەکی زۆری نرخ، کە لە زۆرێک تایبەتمەندیشدا هاوبەشن. دووبارە ئایفۆنێکی زۆری X دەبینین لە کۆگاکان، ئەمەش بەهۆی بازرگانی نێوان سامسۆنگ و ئەپڵ لە دروستکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراوی ڕوونمای جۆری ئۆلێد.

وا دیارە ئەپڵ لەم دواییەدا هەنگاوی باشی نەناوە بەهۆی خستنەبازاڕی مۆبایکی ئایفۆن XRی هەرزان. لە کاتێکدا وا دانرا بوو کە ئەم ئایفۆنە هەرزانەی ئەپڵ ببێتە هۆی گەڕانەوەی بەکارهێنەرە لە کیسچووەکانی ئەپڵ، بەڵام لە ڕاستیدا بووە هۆی دروستبوونی بارێکی قورس بۆ کۆمپانیاکە.
سەرچاوە :
- AndroidPit, Wall Street Journal
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.