جۆراوجۆر
24, تشرینی دووهم 2018
کوالکۆم پڕۆسێسەرێکی نوێ نمایش دەکات

کۆتایی ساڵ نزیکە بەڵام هێشتا چەندین ڕووداوی تەکنەلۆژی دەبینین. چەند هەفتەیەکی داهاتوو دڵخۆشکەر دەبێت بەوەی گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پڕۆسێسەر “کوالکۆم” پڕۆسێسەرێکی نوێی جیاواز ئاشکرا دەکات و بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکانیش بێت لە ٢ هەفتەی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.
ئەم پڕۆسێسەرە نوێیە بە ناوی ٨١٥٠ دەبێت و لە ٤ی ١٢ ئاشکرا دەکرێت. کە لەوانەیە بە پڕۆسێسەری ٨٥٥ی مۆبایلەکان بناسرێت کەوا ئێستا تایبەتە بە کۆمپیوتەرەکان. باشترین تایبەتمەندی نوێ کە لەم بەرهەمە نوێیەدا هەبێت بوونی توانای ئەنجامدانی ئەرکی ژیری دەستکردە کە خۆی لە ژیری مۆبایلەکە دەبینێتەوە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەلایەن سناپدراگۆنەوە. لە داهاتووشدا ئەم تەکنەلۆژیایە بەهەمان شێوە لەلایەن سامسۆنگەوە بۆ پڕۆسێسەری ئێکسینۆس دادەنرێت.

هەمیشە ڕەقەکاڵا و پڕۆسێسەری سناپدراگۆن لە مۆبایلەکاندا بەشێکی گرنگی مۆبایلەکان بوون و لە ئێستا و ڕابردوو نیشانەی خێرایی و بەهێزی بوون. ئێستاش لەگەڵ ئاشکراکردنی بەرهەمێکی نوێی سناپدراگۆن، مۆبایلەکان دەچنە قۆناغێکی نوێ لە خێرایی و ئەنجامدانی ئەرکەکان و زیرەکتر لە جاران ئەوەش بەهۆی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.