شاومی
24, تشرینی دووەم 2018
شاومی به تۆمارکردنی ژمارەیەک ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه

كۆمپانیای شاومی چینی به‌رده‌وامه له ناساندنی خۆی به جیهان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به ده‌ر له فرۆشتنه سهرهێڵهكان گرنگی زیاتر به فرۆشتنی ده‌رهێڵی(كۆگا فه‌رمییه‌كان) دەدات.
نزیكه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر و له‌به‌رواری ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا كۆمپانیا چینییه‌كه به جارێک و له ڕۆژێکدا ٥٠٠ كۆگای فه‌رمی خۆی له ١٤ ناوچه‌ی وڵاتی هیندستان كرده‌وه، به‌م شێوه‌یه كۆمپانیا چینییه‌كه بووه خاوه‌ن تۆماری“زۆرترین كۆگای كراوه له‌یه‌ك كاتدا” له كتێبی گینسدا.

له‌زاری Manu Kumar Jain به‌ڕێوه‌به‌ری شیاومی له هیندستان: كۆمپانیاكه هه‌وڵ دەدات تا كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠١٩ ژماره‌ی كۆگا فه‌رمییه‌كانی خۆی له وڵاته‌كه بگه‌یه‌نێته ٥,٠٠٠ کۆگا.
گرنگیدانی شاومی به بازاڕی هیندستان له دوای ئه‌وه دێت كۆمپانیای وه‌نپڵه‌س له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا چەندین كۆگای فه‌رمی خۆی له وڵاته‌كه کردوەتەوە، بۆیه نایه‌وێت بازاڕه پرخواستهكهی هیندستانی له ده‌ست بچێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.