جۆراوجۆر
24, تشرینی دووه‌م 2018
هواوه‌ی Mate 20 Pro لە بەرامبەر ڕووشاندا بەرگری بەهێزی هەیە

مانگێک تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر نمایشكردنی Mate 20 Pro له‌لایه‌ن هواوه‌ییه‌وه. مۆبایلێكی ئاستبه‌رز، خاوه‌ن ٣ كامێرا له پشته‌وه و په‌نجه‌مۆری سه‌ر ڕوونما و پڕۆسێسه‌ری Kirin 980. ڤیدیۆیه‌كی JerryRigEverything تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رگه‌گری ڕووشانی مۆبایله‌كه دەریدەخات به‌شه‌كانی مۆبایله‌كه توانایه‌كی به‌رزی پارێزگاریكردن له ڕووشانی هه‌یه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رنه‌فیس و چه‌قۆ بۆ ڕووشاندنی لاكان و به‌شی پشته‌وه و شووشه‌ی كامێرا و هەستەوەری ناسەرەوەی ده‌موچاوی مۆبایله‌كه به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ نوشتاندنه‌وه و به‌كارهێنانی ئاگر بۆ سه‌ر ڕوونما و شوێنی هەستەوەری په‌نجه‌مۆری مۆبایله‌كه. سه‌ره‌تا ده‌رنه‌فیس به‌كار ده‌هێنێت بۆ ڕووشاندنی ڕوونمای مۆبایله‌كه،
پاشان چه‌قۆ بۆ ڕووشاندنی هەستەوەری ناسەرەوەی ده‌موچاو و لایه‌كان و به‌شی پشته‌وه و شوشه‌ی لێنزی كامێرا‌كان
دواتر گه‌رم كردنی ڕوونما و سێنسه‌ری په‌نجه‌مۆری مۆبایله‌كه له ڕێگای چه‌رخه‌وه. پاشان به‌هێزێكی زۆر مۆبایله‌كه ئه‌نوشتێنێته‌وه.
له دوای هه‌موو ئه‌مانه، ڕوونمای مۆبایله‌كه و هەستەوەری په‌نجه‌مۆری سه‌ر ڕوونما و به‌شه‌كانی تری بێكێشه به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات مۆبایله‌كه له پێكهاته‌ی به‌رز درووستكراوه و توانای به‌رگه‌گرتنی هه‌یه.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.