سیستەمی وەگەرخەر 29, تشرینی دووه‌م 2012

چۆنییەتی شکاندنی پاسۆردی کۆمپیوتەرەکەت لەکاتی لەبیرچونەوەی – بۆ ویندۆز Xpو Vistaو 7

ڕۆژانە بەهۆی سەرقاڵی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، هەندێک جار ئەو پاسۆردەیان بیردەچێتەوە کە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دایان ناوە، تەنانەت سیدی و فلاشی گەڕاندنەوەی پاسۆردەکەیشیان هەر دروست نەکردووە بۆ ئەوەی بتوانن بیگێرنەوە، جا تۆ لەم کاتەدا پێویست ناکات پەنا بەریتە بەر فۆڕماتکردنی کۆمپییوتەرەکەت و هەموو داتاکانی خۆت لەدەست بدەیت بەڵکو لەگەڵمان بە بۆ ئەوەی بەڕێگەیەکی ئاسان بتوانیت پاسۆردی کۆمپیوتەرەکەت بشکێنێت و بیگەڕێنیتەوە باری ئاسای بێ ئەوەی هیچ شتێک لەدەست بدەیت.

پێداویستییەکان بۆ ئەم پڕۆسەیە:
١- پێویستت بە سیدییەکی بەتاڵ یان فلاش میمۆریەک دەبێت.
٢- لێرەوە ئەم فایلە دابگرە و پاشان لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە بیخە سەر سیدی یان فلاش میمۆرییەکە. بێگومان ئەمانە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر دەبێت بکەیت.

٣- پاش ئەمە شوێن ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکەوە.

چۆنیەتی شکاندنی پاسۆردی کۆمپیوتەرکەت هەنگاو بە هەنگاو:

١-  سیدیەکە یان فلاشەکە بخە ناو ئەو کۆمپیوتەرەی پاسۆردەکەت لەبیرچوەتەوە و بیخە ناو بوتەوە  کە ئەمەش بە گوێرەی کۆمپیوتەر دەگۆڕێت بۆ نمونە ئێمە لەسەر لاپتۆپێکی ئێچ پی کە بە F9 دەچێتە ناو لیستی بوتەوە سیدیەکەمان دەخەینە بوتەوە چونکە بیرمان نەچێت ئەم پڕۆسەیە لەڕێگەی بوتەوە ئەنجام دەدرێت.

٢-  پاش ئەمە ئەم پەنجەرەیەت بۆ دێت:

٣-  پاش دەرکەوتنی ئەم پەنجەرەیە تەنها دوگمەی Enter لەسەر کیبۆرد دابگرە و پاشان ئەم پەنجەرەیەی خوارەوە دەردەکەوێت و لەسەر کیبۆرد ٢ دابگرە و Enter بکە:

٤-  دوای ئەوە دەست دەکات بە گەڕان بەدوای شوێنی فایلەکانی ڕیجێستری  وەکو لە وێنەکەی خوارەوە دیارە و پاشان  Enter دابگرە:

٥-  ئێستا ئەم پەنجەرەیەی خوارەوەت بۆ دێت و تۆ هەڵبژاردنی ژمارە ١ هەڵبژێرە کە بریتییە لە شکاندنی پاسۆردەکە “Password Reset” وە کو لە خوارەوە دیارە پاشان Enter بکە:

٦-  پاش ئەنجامدانی ئەمەی سەرەوە ئەم هەڵبژاردنانەی خوارەوەمان بۆ دێن و دووبارە یەکەم فرمان کە “Edit user data and passwords”ـە بە نوسینی ژمارە ١ دیاری بکە و Enter بکە:

٧-  ئێستا لیستی بەکارهێنەرەکانی “User”ـەکانی کۆمپیوتەرەکەت دێتە بەردەم و تۆ وەکو خۆی ناوی یوزەرەکە بنوسەوە جا کە administratorـە ئەوە وەکو خۆی بینوسەوە ئەگەر هەر ناوێکی ترە وەکو خۆی بینوسەوە و Enter بکە:

٨-  دوای ئەمە لیستی هەڵبژاردنەکانت دێتە بەردەم و ژمارە ١ بنوسە کە فرمانی Clear (Blank) user paswordـە و ئینتەر بکە دەبینیت پەیامێک دەردەچێت بەم شێوەیە “password cleared”.:

٩-  ئێستا لەهەنگاوەکانی کۆتایداین و ئەم فرمانانە وەکو من جێبەجێ بکەن:
أ- بنوسە “!” و ئینتەر بکە..
ب- بنوسە “q” و ئینتەر بکە..
ت- پاشان بنوسە “y” و ئینتەر بکە..

ئیستا ئەوەی لەسەرتە کۆمپیوتەرەکەت بە داگرتنی دوگمەکانی “Ctrl + Alt + Del” لەسەر کیبۆرد ڕیستارت بکەیت و دەبینیت کۆمپیوتەرەکەت هیچ پاسۆردێکی لەسەر نەماوە. کەواتە پیرۆزە سەرکەوتوبویت لە ئەنجامدانی هەنگاوەکان.

تێبینی:
١- داوامان وایە ئەم فێرکاریە بۆ کاری نایاسایی و ناشەرعی بەکارنەهێنرێت.
٢- لەهەنگاوی ٣ دا ئێمە ژمارە دوو لێدەدەدەین ئەمە تەنها بۆ ویندۆز ٧ وایە بۆ ویندۆزەکانی تر ژمارە ١ دادەگریت.

سەرچاوەکان بۆ ئەم بابەتە:
http://www.top-password.com/knowledge/reset-windows-administrator-password.html
http://www.systoolsgroup.com/windows-adminstrator-password-reset.html
http://techrena.net/reset-windows-xp-vista-7-password-usb-pen-drive-cd/

بۆچوونەکان
  • Elias

    دەست خۆش کاک سەردار سەرکەوتوو بیت

بۆچونی تۆ