گووگڵ
24, تشرینی دووەم 2018
گووگڵ نوێكاری ڕه‌وانه‌ی Google Home Hub كرد

له دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو گووگڵ له‌گه‌ڵ مۆبایلەکانی Pixel 3 و Pixel 3 XL تاپلیتی Google Home Hubـیشی نمایشكرد، به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی تایبهندمهندیی ئامێره‌كان له ڕێگای ناردنی وه‌شانی نوێ بۆ وهگهڕخهڕەکانیان. ئامێری Google Home Hub تابلێتێکی نوێی كۆمپانیای گووگلە تایبه‌ت به خانوو و باڵه‌خانه‌كان، كۆنتڕۆڵی به‌شه ئەلیکترۆنییەکانی خانوو و باڵه‌خانه‌كان دەکات له‌گه‌ڵ پیشاندانی كه‌شوهه‌وا و كاتژمێر و به ئاگاهێنهرهوه به شێوازێكی باش.
گووگڵ وه‌شانی 1.36 ی ڕه‌وانه‌ی ئامێره‌كه كرد به مه‌به‌ستی زیادكردنی چه‌ند نوێكارییهک. نوێكارییه‌كان بریتین لە:
- باشتركردنی وریاكه‌ره‌وه‌كان؛ له‌مه‌ودوا دەتوانیت به ده‌ست وریاكه‌ره‌وه(ئه‌له‌رم)ـی ئامێره‌كه دابنێیت، كه له وه‌شانه‌كانی پێشوو ته‌نها به ده‌نگ ده‌توانرا وریاكه‌ره‌وه دابنێیت.
- له‌مه‌ودوا له ڕێگای ده‌ست برده‌نه سه‌ره‌وه له پانێڵی كۆنتڕۆڵ، ٥ وێنۆچكهت ده‌خاته به‌رده‌ست كه كرداره‌كانیان بریتین له زیاد و كه‌مكردنی ده‌نگ و ڕووناكی ڕوونما، كپكردنی ده‌نگ، زیادكردنی وریاكه‌ره‌وه، كردنه‌وه‌ی Settings.
به‌م هه‌نگاوانه به‌شانی ئامێری Google Home Hub ـه‌كه‌ت نوێبكه‌ره‌وه:
- كردنه‌وه‌ی ئه‌پی Settings
- چوونه سه‌ر به‌شی About Device
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.