گووگڵ 25, تشرینی دووه‌م 2018

مۆبایلی Pixel 3 Lite لە وێنەیەکی دزەپێکراودا دەردەکەوێت لەگەڵ مۆبایلی Pixel 3

ماوەیەکی زۆرە گوێبیستی هەواڵە دزەپێکراوەکان بووین لە بارەی ویستی گووگڵ بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی ئاست مامناوەند، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەشدا هەندێک وێنە دزەپێکران تیایدا مۆبایلێکی Pixel دەردەکەوێت بە دیزاینێکی هاوشێوەی مۆبایلی Pixel 3 بەڵام بە ڕووکارێکی دروستکراو لە پلاستیک و بوونی دەرچەی 3.5 ملم، شایەنی باسە هەواڵەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەم مۆبایلە ئاست مامناوەندە هەڵگری ناوی Pixel 3 Lite دەبێت و کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 670 لە کاتێکدا دەوترێت مۆبایلەکە جۆرێکی قەبارە گەورەتری دەبێت و کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 710 و نرخی لە نێوان 400$ بۆ 500$ دۆلار دەبێت.

سەبارەت بە مۆبایلەکان لە وێنەکەدا دوو مۆبایل دەردەکەوێت Pixel 3 Lite لە لای چەپە و Pixel 3ـش لە لای ڕاستە، هەروەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە مۆبایلەکان لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی یەکترن و جیاوازیەکی ئەو و تۆیان نییە بەڵام مۆبایلی Pixel 3 Lite لە بەشی پێشەوە خاوەنی دوو بڵندگۆ نییە بە پێچەوانەی Pixel 3 کە خاوەنی دوو بڵندگۆیە لە بەشی سەرەوە و خوارەوە، هەروەها Pixel 3 Lite خاوەنی یەک کامێرایە لە بەشی پێشەوە لە کاتێکدا مۆبایلی Pixel 3 خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پێشەوە، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Pixel 3 Lite پێشبینی دەکرێت پێش مانگی داهاتوو یان لە سەرەتای ساڵی 2019 ڕابگەیەنرێت.

تاگەکان Pixel 3 Pixel 3 Lite
بۆچونی تۆ