مایکرۆسۆفت ئۆفیس
7, تشرینی دووه‌م 2011
بەرنامەیەكی زۆر بچووك بۆ زیات كردنی فۆرماتی PDFبۆ ئۆفیسی 2007
ئاشكرایە ئ
ۆفیسی 2007 فۆڕماتی پیدی ئێف لەخۆی ناگرێت جا بۆ زیاد كردنی فۆرماتی PDFبۆ ئۆفیسی 2007 ،لێرەدا بەرنامەیەكی زۆر بچووك بە قەبارەی 600 كیلۆبایت، بە ئێوەی خۆشەویست دەناسێنین كە دەتوانن لە ڕێگای ئەم بەرنامە بچووكەوە فۆڕماتی PDF زیاد بكەن, بۆ بەرنامەكانی ( ۆرد,ئیكسڵ, پاوەڕ پۆینت, پەڵپێشەر, ئەكسس).

تێبینی/ پێش ئەوەی بەرنامەكە سێتئەپ بكەیت، پێویستە ئەم هەنگاوە بگریتە بەر كە لە وێنەی ژمارە (1)دا ڕوون كراوەتەوە.

پاشان ڕووكارێك دەكرێتەوە بۆمان، ئەوكات دەتوانین بەرنامەكە دابەزێنین, كلیك لەسەر بەرنامەكە بكە و ئەم ڕووكارە دەكرێتەوە بۆمان، پێویست دەكات نیشانەی ڕاست لەبەر دەم ئەم چوار گۆشە بچووكە بدەین و كلیك لەسەر Continue بكە،بەم شێوەیە سەیری وێنەی ژمارە (2) بكە.

پاشان چاوەڕێ بكە بەرنامەكە دادەبەزێت بۆ سەر كۆمپیوتەرەكە ئێستا ئەگەر سەیری ئۆفیسەكەمان بكەین دەبینین فۆڕماتی PDF زیاد بووە بۆ ناو بەرنامەی ۆرد و بەرنامەكانی تری ئۆفیس، بەم شێوەیە ئەنجامی كۆتایی لە وێنەی ژمارە (3)دا ببینە.

شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.