10
سامسۆنگ 25, تشرینی دووه‌م 2018

مۆبایلی Galaxy Fـی چەماوە لەوانەیە نرخی بگاتە 2500$ دۆلار

بە دڵنیایەوە مۆبایلە زیرەکەکان هەنگاویان ناوەتە ئاستێکی بەرز لە نرخاندندا بە شێوەیەک هەندێک لە کۆمپانیاکان نرخی مۆبایلەکانیان لە ئاست تایبەتمەندی پێشکەشکراو لە مۆبایلەکەدا نییە هەر بەم هۆیەش هەندێک لە کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ سەرکەوتوو نەبوون لەم هەنگاوەیان و کاریگەریەکی خراپی هەبوو لەسەر دابەزینی فرۆشی کۆمپانیاکە بە تایبەت لەم چارەکەدا و لە ساڵی 2018، لە ئێستاشدا وا دیارە سیاسەتی کۆمپانیا کۆریەکە جیاوازیەکی ئەو و تۆی نابێت بە ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلە چەماوەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

بە پێی نوێترین هەواڵە دزەپێکراوەکان لە بارەی مۆبایلی Galaxy Fـی چەماوەی سامسۆنگ وا دیارە نرخی ئەم مۆبایلە ئێجگار زۆر دەبێت بە شێوەیەک لە 1925$ دۆلارەوە دەست پێدەکات و بەرزترین جۆریش لە مۆبایلەکە نرخی 2565$ دۆلار دەبێت، هەر بۆیەش بەم نرخاندنە چاوەڕوان ناکرێت بەکارهێنەرێکی زۆر بۆ ئەم مۆبایلە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینیە سەرەتاییەکان لە بارەی تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلە چەماوەکان ئاشکرای کردووە کە تێچوویەکی بەرزی هەیە ئەمەش هۆکاری زۆری نرخی ئەم جۆرە مۆبایلەیە بەڵام ئەمانە هەموویان تەنها پێشبینین و پێویستە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی سامسۆنگ بکەین لەم بارەوە.

سەرچاوە:

  • Unlimit-Tech
تاگەکان Galaxy F Samsung
بۆچونی تۆ