گووگڵ
25, تشرینی دووه‌م 2018
وا پێده‌چێت خزمه‌تگوزاری Google Duo له‌مه‌ودوا پشتگیری لە گشت Chromebookـه‌كان بكات

خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی Google Duo خزمه‌تگوزارییه‌كی لاوی كۆمپانیای گووگڵه، هه‌روه‌ها یه‌كێک له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كۆمپانیاكه بوو كه له سه‌ره‌تاوه به خێرایی به‌كارهێنه‌رانی ته‌له‌فۆنه زیرهكان پێی ئاشنا بوون.
له ئەمساڵدا خزمه‌تگوزارییه‌كه پشتگیری تابلێتەکانی بۆ زیادكرا، پاش ماوه‌یه‌ک ده‌ركه‌وت كه گووگڵ به شاراوه‌یی پشتگیری ئه‌پی Google Duo ـشی بۆ هه‌ندێك له‌و لاپتۆپانه زیادكردووه كه سیسته‌می ChromeOS ـیان له‌سه‌ر جێگیر كراوە، بۆ نمونە: Samsung Chromebook Plus V2 و HP Chromebook X2.
به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی Android Police كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامێری Chromebook كردوویه‌تی به‌سه‌ركه‌وتوویی خزمه‌تگوزارییه‌كه له‌سه‌ر گشتیان كاری كردووه. ئه‌و لاپتۆپه Chromebookـانه‌ی كه له تاقیكردنه‌وه‌كه به‌كارهاتوون ئەمانە بوون: Acer Chromebook R13، ASUS C302، ASUS C223ـن.
بێگومان تۆش ئه‌گه‌ر ئێستا لاپتۆپی جۆری Chromebookـت هه‌یه ده‌توانیت سودمەندبیت له خزمه‌تگوزارییه‌كه بە داگرتنی له كۆگای پله‌ی ستۆری ئامێره‌كه‌وه. جێگەی بە بیرهێنانەوەیە کە بۆ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كه پێویسته هه‌ژماری گووگڵت هه‌بێت و پاشان بچیتە ژوورەوە و دایبگریت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.