مۆبایل و تابلێت
25, تشرینی دووه‌م 2018
كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی Asus Zenfone Max Pro M2 دزه‌ی پێكرا

كۆمپانیای ئهیسوسی تایوانی له‌دوای ئه‌وه‌ی مۆبایلی هۆشمه‌ندی Zenfone Max Pro M1 ـی له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵدا نمایشكرد، ده‌یه‌وێت به نه‌وه‌یه‌كی نوێ درێژه به زنجیره‌ی Zenfone Max Pro M بدات.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی Asus Zenfone Max Pro M2 دزه‌ی پێكراوه كه ده‌رده‌كه‌وێت دیزاینی له نه‌وه‌ی پێش خۆی جیاوازه و خاوه‌نی نۆچ Notchـه.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه پێشووتر بڵاوكرابوونه‌وه له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌یسوس، ڕوونمایهكهی ٦.٢ ئینج ده‌بێت، خاوه‌ن دووانە كامێرای ١٢ مێگاپێكسڵ و ٥ مێگا پێكسڵ ده‌بێت له‌دواوه، له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی ١٣ مێگاپێكسڵ له پێشه‌وه (سێڵفی).

پێشبینی ده‌كرێت پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆن ٦٦٠ ـی له‌سه‌ر جێگیر بكرێت، خاوه‌نی ٦ گێگابایت بیرگه‌ی ڕام و بژاردەی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتی بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی بەردەست دەبێت، له‌گه‌ڵ پاترییه‌ک به توانستی ٥٠٠٠ ملی ئه‌مپێر. هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، سیسته‌مه‌كه‌ی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ٨.١ (ئۆریۆ)ـی له‌سه‌ر جێگیر ده‌بێت.
پێدەچێت كۆمپانیای ئهبسوس له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا نمایشی بكات و له سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوودا بیخاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه به‌نرخێكی كه‌م.
سەرچاوە :
- Android Authority
- XDA Developers
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.