سیدیا
25, تشرینی دووه‌م 2018
نوێترین تویکەکانی سیدیا بۆ مانگی تشرینی دووه‌م + 5 باشترین تویک

گه‌شه‌پێده‌رانی سیدیا به‌رده‌وامن له دروستكردنی تویكی نوێ، هه‌ر بۆیه خاوه‌ن جهیڵبرهیكهكان بێبه‌ش نابن له تویكی نوێ و نایاب بۆ ئاسانكاری به‌كارهێنان و ڕازاندنه‌وه‌ی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدهكانیان.
سه‌ره‌تا ٥ باشترین تویكهكانی ئه‌م مانگه‌تان پێ ده‌ناسێنین:
- Crystal

یه‌كه‌م شت كه به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت بینینی كۆمه‌ڵێك ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی زۆره له‌سه‌ر ڕوونمای ئایفۆنه‌كه‌ت، بەم بۆنەیەوە ئه‌م تویكه به هێنانه خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ت له ناوه‌ڕاستی ڕوونما بۆ خواره‌وه به جارێك گشت ئاگاداركه‌ره‌وه‌كانی سه‌ر ڕوونماكهی بۆ لادەبات.
نرخ: خۆڕایی
سۆرس: Packix
- Malleus

له وه‌شانی iOS 12.1 ده‌نگێكی تایبه‌ت زیادكرا له‌كاتی په‌نجه‌نان به وێنۆچكهكانی كامێرا و فلاش لایتی سه‌ر ڕوونمای قوفڵی Lock Screenـي ئایفۆن 10 دا، كه له وه‌شانه‌كانی پێشوودا ئه‌م ده‌نگه بوونی نه‌بوو. ئەم تویكه ئه‌و ده‌نگه زیاد ده‌كات بۆ هەردوو وێنۆچكه‌كه.
نرخ: خۆڕایی
سۆرس: BigBoss
یه‌كێك له‌و تویكانهی كه زۆربه‌مان حه‌زمان لێیه‌تی یاخود پێویستمان پێیه‌تی، ئەوەیە کە كاتێك دوو جار په‌نجه له ڕوونمای ئامێره‌كه‌ت دەدەیت، ئەوا ڕوونماكه دەکەوێتە ئیش و خەربەری دەبێتەوە ( هاوشێوه‌ی ئایفۆن ١٠، ١٠ ئێس، ١٠ ئاڕ). هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تویكهكه ده‌توانیت كرداری زیاتر زیاد بكه‌یت وه‌كو: دوو جار په‌نجه‌نان له ڕوونمای ماڵەوە Home Screen بۆ قفڵدان.
نرخ: 2.99$
سۆرس: BigBoss
- Dark GMaps

دۆخی تاریک دڵخوازترینی زۆربه‌مانه، ئه‌م تویكه دۆخی تاریک زیادده‌كات بۆ به‌شه‌كانی ناو ئه‌پی Google Maps.
نرخ: $1.10
سۆرس: Packix
ئه‌گه‌ر بڵاوكراوه سپۆنسه‌ر بۆ كراوه‌كان له‌ناو ئه‌پی فه‌یسبووكدا بێزاری كردوویت، ئه‌م تویكه باشترینه بۆ له‌به‌رچاو لادان و له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره بڵاوكراوانه.
نرخ: $1.50
سۆرس: Packix
باشترین تویكهكان بۆ ئه‌م مانگه
- PrivateSafari: به‌شی Privateـی وێبگەڕی سه‌فاری زیاتر پارێزراوتر ده‌كات به دانانی په‌نجه‌مۆر و ناسێنه‌ره‌وه‌ی ده‌مووچاو Face ID. (خۆڕایی له سۆرسی Packix)
- NoTwitterAds: نه‌هێشتنی پۆسته ڕیكلام بۆ كراوه‌كان له‌ناو ئه‌پی تویته‌ردا (خۆڕایی له سۆرسی Packix)
- DarkSounds: زیادكردنی دۆخی تاری; بۆ ناوخۆی به‌شه‌كانی ئه‌پی Apple Music ($1.10 له سۆرسی Packix)
- MoreFrequentlyUsedEmojis: زیادكردنی ژماره‌ی ئیمۆجییه دوایین جار به‌كارهاتووه‌كان بۆ ٥٠ دانه. (خۆڕایی له سۆرسی BigBoss)
- RomanLockscreenTime: زیادكردنی ژماره‌ی ڕۆمانی بۆ كاتژمێری سەر ڕوونمای قوفڵی ئایفۆنەکەت. (خۆڕایی له سۆرسی ca13ra1)
- WARemoveCameraTabBar: سڕینه‌وه‌ی شریتی خواره‌وه‌ی به‌شی كامێرا له‌ناو ئه‌پی WhatsApp. (خۆڕایی له سۆرسی BigBoss)
- TWPlus: داگرتن ڤیدیۆ به ئاسانی له‌ناو تویته‌ر به زیادبوونی دوگمه‌ی تایبه‌ت به داگرتن له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڤیدیۆكه (خۆڕایی له Packix).
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.