ئەپ و نەرمەکاڵا
26, تشرینی دووهم 2018
8 یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەی بوونەتە خۆڕایی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
Avoid It

لە یاریەکەدا پێویستە سەربکەویت بەسەر دیوارەکاندا و خۆت ڕزگار بکەیت لە دڕندەکان
Sky Dancer Premium

یاریەکە هاوشێوەی یاری Subway Surfersـە بە شێوەیەک پێویستە سەختیەکان تیبپەڕێنیت لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە نا کۆتایە.
Infinity Loop Premium

لەم یاریەدا پێویستە پارچە جیاوازەکان بسوڕێنیتەوە هەتاوەکو بیانگونجێنیت و نهێنیەکان چارەسەر بکەیت.
Mental Hospital III

ئەم یاریە بۆ ئەو کەسانەیە کە ئارەزوو بە یاریە ترسناکەکان دەکەن، تیایدا هەڵدەستیت بە گەڕان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونیەکان و وێنە لە دڕندەکان دەرچرکێنیت بێ ئەوەی هیچ چەکێکت پێ بێت.
Laser Labyrinth

یاریەکی چێژ بەخشە تیایدا ڕووناکی لەیزەرەکە ئاڕاستەی ئامانجێکی دیاریکراو دەکەیت لە ڕێگای سوڕاندنی ژمارەیەک ئاوێنە.
League of Stickman 2018

یەکێکە لە یاریەکانی Stickman و تیایدا لە ڕێگەی چەند کەسایەتیەکی نینجای جیاوازەوە دەجەنگیت و هەر کەسایەتیەکیش توانایەکی تایبەت بە خۆی هەیە لە کاتی جەنگکردندا.
Freelancer Simulator: Game Developer Edition

لەم یاریەدا ڕۆڵی فەرمانبەرێک دەبینیت کە کاری ئازاد دەکات و خۆی تایبەت بە کردووە بە گەشەپێدانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان.
Dead Bunker 3

یاریەکی ترسناکی دیکەیە و تیایدا بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک چەک هەڵدەستیت بە لەناوبردنی ژمارەیەک لە دڕندە مەترسیدارەکان.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA) هەروەها هەندێک لە ئەپەکان بۆ ماوەی کەمتر لە ڕۆژێک بوون بە خۆڕایی بۆیە پەلە بکە لە داگرتنی ئەپەکان.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.