ئەپ و نەرمەکاڵا

5 لە خۆشترین یاریەکانی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

Shmatoosto

یاریەکە سێ شێوازی جیاواز لە خۆدەگرێت و لە هەموویاندا پێویستە لە سەرت تۆپەکان بکێشیت بە یەکدا و شێوازەکەشی وەک یاری بلیاردە لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە هیچ ڕیکلامێک لە خۆناگرێت و بە تەواوی خۆڕاییە.

(Archimedes: Eureka! (Platinum

یاریەکی پلانداڕێژییە دابەشکراوە بۆ 7 ئەڵقە و هەر ئەڵقەیەکیش لە 100 بەش پێکهاتووە، تیایدا ڕۆڵی کەسایەتی ئەرخەمیدس دەبینیت و شارەکە بنیاد دەنێیتەوە ئەمەش لە پاش ئەوەوە دێت لە پێشووتردا خاپوور بوو بوو بە هۆکاری یەکێک لە تاقیکردنەوە کیمیاییەکان.

Rev Heads Rally

یاریەکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی یاری ماریۆ کارتە و تیایدا لە میانەی پێشبڕکێکەدا هەڵدەستیت بە لە کارخستن و دواخستنی پێشبڕکێ کەرەکانی دیکە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت 30 ئۆتۆمبێل تایبەت بکەیت و پێشبڕکێیان پێ بکەیت.

Ball Pack

سەرەتا لەوانەیە یاریەکەت بەلاوە ئاسان بێت بەڵام ئەمە تەنها لە ئاستی یەکەمدایە و پاش گەیشتنت بەو ئاستەی کە کۆنتڕۆڵی 4 تۆپ دەکەیت لە یەک کاتدا بۆ تێپەڕاندنی سەختیەکان ئەوا یاریەکە زیاتر قورس دەبێت.

Criminal Minds: The Mobile Game

یاریەکە وەرگیراوە لە زنجیرە فیلمی Criminal Minds و تیایدا دەبێت ڕۆڵی یەکێک لە کەسایەتیەکان ببینیت کە لە ڕێکخراوی FBIـدا کاردەکات و لێکۆڵینەوە لە تاوانە ئەنجامدراوەکان دەکات بەڵام بۆ ئەوەی ڕۆڵی کەسایەتیەکانی دیکە ببینیت ئەوا بێ بەرامبەر نییە و پێویستە چەند دۆلارێک بدەیت.

26 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891