10
ئای ئۆ ئێس 26, تشرینی دووه‌م 2018

باشترین ئەپەکانی زانینی نرخی دراو بۆ Android و iOS دابگرە

ڕۆژانە و لە کاتی جیاجیادا پێویستت بە زانینی نرخی دراوەکان دەبێت، جا لە کاتی گەشت بێت یان کڕینی کەلوپەل بێت لە کۆگاکان، لەبەرئەوە ئەمڕۆ باشترین ئەپەکانی زانینی نرخی دراو بۆ Android و iOS دەخەمە ڕوو.

١- ئەپی XE Currency

ئەم ئەپە یەکێکە لە بەربڵاوترین و پڕ بەکارهێنراوترین ئەپەکانی ئەو بوارە. خاوەنی دیزاینێکی نایاب و سەرەنج ڕاکێشە. سەرباری ئەوەی پشتگیری ژمارەیەکی زۆری دراو دەکات، دەتوانیت دراویش بنێرێت و لە کاتی دابەزینی نرخی دراوی وڵاتەکەت یان هەر دراوێکی تر ئاگاهیت Notificationـت پێ بگات، بەڵام بۆ ئەم تایبەتمەندیانە پێویستت بە هەژماری تایبەت دەبێت.

ئەپەکە بۆ ئەندرۆید لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی و بۆ ئایفۆن و ئایپاد لەسەر ئەپستۆر بەردەستە.

٢- ئەپی Easy Currency Converter

ئەم ئەپە یەکێکە لە باشترینەکان و توانای ئاڵوگۆڕی هەیە لە نێوان زیاتر لە ١٨٠ دراو، لەگەڵ بوونی نرخی دراوەکان بە شێوەی زیندوو live exchange rates. هەروەک دەتوانیت ئاگاداری هەواڵەکانی تایبەت بە دراو بیت لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە.

ئەپەکە بۆ ئەندرۆید لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی و بۆ ئایفۆن و ئایپاد لەسەر ئەپستۆر بەردەستە.

٣- ئەپی World Currency Converter

ئەم ئەپە خاوەنی ڕووکارێکی سادەیە و توانای ئاڵوگۆڕی هەیە لە نێوان ١٦٠ دراو لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی نوێترین نرخی دراوەکان. هەروەها کۆمەڵێک هێڵکاری لەسەر بەرزی و نزمی نرخەکان.

هەروەک بژمێرەیەکی تایبەت بەم بوارە لەخۆی دەگرێت لەناو خۆیدا بە مەبەستی هەژمارکردنی نرخی دراوەکان لە کاتی دۆخی دەرهێڵی واتە بێ ئینتەرنێتیدا.

ئەپەکە بۆ ئەندرۆید لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی و بۆ ئایفۆن و ئایپاد لەسەر ئەپستۆر بەردەستە.

٤- ئەپی Valuta+ Currency Converter

ئەگەر بە دوای ئەپێکی نایاب دەگەڕێیت و جگە لە کردارە پێویستیەکان نەبێت لە خۆی نەگرێت، ئەوا ئەپی Valuta+ هەڵبژێرە، کە خاوەنی ڕووکارێکی سادە و خێرایە لە دەستخستنی نرخی دراوەکان بە ئاسانی، تا ١٧٠ دراو دەتوانێت ئاڵوگۆڕی دراو ئەنجام بدات.

هەروەک تایبەتمەندی لیستی دراوە دڵخوازەکانیشی هەیە بە مەبەستی دەستگەیشتن پێیان لە کاتی بێ ئینتەرنێتی.

ئەپەکە بۆ ئەندرۆید لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی و بۆ ئایفۆن و ئایپاد لەسەر ئەپستۆر بەردەستە.

بۆچونی تۆ