10
سامسۆنگ 26, تشرینی دووه‌م 2018

سامسۆنگ لەگەڵ Galaxy A8s و Galaxy S10 ڕوونمای جۆری Infinity-O پێشکەش دەکات

سامسۆنگ لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی مۆبایلی Galaxy A8s، کە بە گوێرەی دزەپێکراوەکان بە ڕوونمای جۆری Infinity-Oـەوە دەبێت، هەروەها ئەمڕۆ لە هەواڵ و زانیاری دزەپێکراوی تازەدا هاتووە مۆبایلی Galaxy S10، کە ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت، بە هەمان دیزاینی ڕوونماوە نمایش دەکرێت.

بە گوێرەی یەکەم دزەپێکراوەکان کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبوونەتەوە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە گالەکسی ئێس ١٠ هەمان شێوە ڕوونمای Infinity-O بە بازنەیەکی بچوکترەوە دەبێت، کە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە.

هەروەک دزەپێکراوەکان ئاشکرای دەکەن کە Galaxy A8s ڕوونمایەکی پڕی دەبێت بە بوونی ڕوونمایەکی ٦.٧ ئینجی و بازنەیەکی بچووک لەسەرەوەی ڕوونما لە سوچێکدا، کە گالەکسی ئێس ١٠ـیش بە هەمان دیزاین بەردەست دەبێت بەڵام بە بازنەیەکی بچوکتر لە هی A8s کە دەگوترێت ٢ بۆ ٣ ملی مەتر دەبێت.

شایەنی باسە، دوایین ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سامسۆنگ مۆبایلە ئاست بەرزەکەی داهاتووی، کە لەوانەیە ناوی Galaxy S10 بێت، بە هەمان دیزاینی ڕوونما بۆ جۆرەکانی ئەم مۆبایلە ڕاناگەیەنێت، بەڵکو دیزاینی ڕوونماکەیان لەوانەیە جۆراوجۆر بن بە پێی نرخ و جۆرە جیاوازەکان.

تاگەکان Samsung
بۆچونی تۆ