ڕاپۆرت و توێژینەوەکان
27, تشرینی دووهم 2018
ئێلۆن مەسک 70% دڵنیایە لەوەی دەگاتە مەریخ

سەرۆک و دامەزرێنەرە سەیرەکەی هەردوو کۆمپانیای تێسلا و SpaceX، بە دڵنیاییەکی زۆرەوە باس لە گەشتکردن بۆ مەریخ دەکات. ئەو یهکێکه له گرنگترین کهسایهتیهکانی سهدهی ٢١ بههۆی ئهوهی به یهکێک له کاریگهرترین کهسایهتیهکانی جیهانی بۆشایی ئاسمان و ئۆتۆمبێلهکان و زانای سهردهم دێته ههژمار. دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی تێسلا مۆتۆڕ و دەزگای سپەیس Xـو پەیپاڵە.
لە ساڵی ٢٠١٣ لە دیمانەیەکدا باسی لە گەشتکردن بۆ مەریخ دەکرد ئەویش لە ڕێی کۆمپانیاکەی خۆیەوە، دەیوت “دەمەوێت لە مەریخ بمرم” ئێستاش دوای ٥ ساڵ ڕێژەیەک دڵنیاییمان دەداتێ بۆ چوونە سەر مەریخ. وە دەیەوێت بە تایبەتی خۆی بچێتە سەر ئەو هەسارە سوورە، ئەمەش بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی ئامێرەکانی تەواو کار دەکەن و پارێزراون.
ئێلۆن مەسک دەڵێت “من دەچمە ئەوێ.” وە هەروەها دەڵێت “کۆمپانیای سپەیس X هێندە تەکنەلۆژیای گەشەپێداوە، لە گەرموگوڕیدام.” ئێلۆن مەسک دڵنیایە لەوەی دەگاتە ئەوێ، واتە بە ئەگەری زۆرەوە دەچێتە سەر هەسارەی مەریخ، کە وەک خۆی دەڵێت بە ئەگەری ٧٠٪ دەگەمە هەسارەکە. هەر لە درێژەی قسەکانیشیدا ئاشکرای کردووە کە لەگەڵ ملیاردیرێکی یابانی گەشت دەکەن بەرەو مانگ لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا. وە لەوانەشە هەردووکیان بەیەکەوە لە گەشتەکەدا بن.
“ئەوە ئەرکێکی قورس دەبێت. ڕۆشتن بە ناو بۆشاییەکی زۆر، ئەگەرێکی باش هەیە بۆ مردن و لەوانەشە بە سەرکەوتوویی بنیشینەوە. ئەو کاتەشی دەنیشینەوە بە شێوەیەکی بەردەوام بنکە دروست دەکەین. لە ژینگەیەکی سەختدا دەبین، ئێمە دەڵێین لەوانەیە بتوانین بگەڕێینەوە بەڵام دڵنیا نین.” ئێلۆن مەسک.
دەربارەی سووربوونی خۆی بۆ ئەم گەشتە قورسەش، مەسک ئەم پڕۆژەیەی بەراورد کرد بە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی شاخ بۆ سەرکەوتن. هەر بۆیەش دەڵێت “خەڵکان لە شاخی ئێڤرستدا هەموو کات دەمرن، ئەوان دەیانەوێت بیکەن ئەمەش لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەکەی خۆیان. ”
گەشتکردن بە ماوەیەکی درێژ و بە ئەگەری مردن، تەنانەت ئەگەر نیشتیشیەوە، ئەوا هەموو کاتی خۆت بە دروستکردنی بنکەیەک لەسەر هەسارە سوورەکە تەرخان دەکەیت و، بەختێکی بچووک دەمێنێتەوە بۆ هاتنەوە. هەمووی دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکە کە ئەوسەری دیار نییە. ئەگەر تۆ گەشت بکەیت بۆ مەریخ بەختی سەرکەوتنت چەندە؟ بەشدار بە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.