ئەپڵ
27, تشرینی دووه‌م 2018
به‌هۆی لاوازی فرۆشییه‌وه ئه‌پڵ نرخی ئایفۆن XRی له ژاپۆن كه‌مكرده‌وه

لە کاتی بڵاوکردنەوەیاندا ئایفۆن XR هەرزانترین نرخی هەبوو بەرامبەر بە ٢ جۆرەکەی تر کە ئەوانیش XS, XS Max بوون. بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی فرۆشی مۆبایلەکە زیاد بکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە. ئایفۆنە نوێیەکان خواستی کڕینیان لاواز بوو، ئایفۆن XR بە تایبەتی کە دەکرێت خراپترین ئاستی فرۆشتنی ئایفۆنی تۆمارکردبێت کە لە چاو پێشبینییه‌كان نه‌بوون.
ئه‌م كێشه‌یه به‌رۆكی بازاڕه‌كانی ئه‌پڵی ژاپۆنیشی گرتووه، به‌شێوه‌یه‌ک كه ئایفۆن XR كه‌مترین خواستی كڕینی له‌سه‌ر بووه وه به پێچه‌وانه‌وه ئایفۆن ٨ و ٨ پڵه‌س پڕخواستترینی ژاپۆنییه‌كانه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، ئه‌مڕۆ ئه‌پڵ نزیكه‌ی 100$ی له نرخی ئایفۆن XR له وڵاتی ژاپۆن داشكاند.
له ئێستادا نرخی ئایفۆن XR له كۆگا فەرمییەکانی ئه‌پڵدا $750ـه. كڕیارانی ژاپۆن له كاتی كڕین و هه‌ڵبژاردنی پلانه‌كانی مۆبایلەکەدا داشكاندنه‌كه به ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئایفۆن ڕێژه‌ی %50ـی بازاڕی ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كانی ژاپۆن پێكده‌هێنێت، هه‌ر بۆیه ئه‌پڵ نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بازاڕی وڵاته‌كه ببێت.
هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌ک نییه كه ئاخۆ نرخی ئایفۆنه‌كه له داهاتوودا له وڵاتانی تریش كه‌م ده‌كرێته‌وه یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووبدات بێگومان ده‌بێته هۆی خۆشحاڵی هه‌وادارانی ئه‌پڵ.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.