هەواڵ
27, تشرینی دووهم 2018
مۆبایلی vivo NEX 2 بە دوو ڕوونما و سێ کامێراوە دەردەکەوێت لە وێنەیەکی دزەپێکراودا

هەندێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل هەڵدەستن دانانی نۆچی گەورە و شێوە جیاواز لە ڕوونمادا ئەمەش لەوانەیە دڵخوازی هەندێک لە بەکارهێنەران نەبێت، لە ماوەی پێشوودا کۆمپانیای ZTEـمان بینی کە نوێترین مۆبایلی بە دوو ڕوونماوە ڕاگەیاند و تێبینی ئەوەشمان کرد کە مۆبایلەکە خاوەنی هیچ کامێرایەک نەبوو لە بەشی پێشەوە ئەمەش بۆ بەردەستکردنی ڕوونمایەکی گەورەتر بوو بۆ بەکارهێنەر، لە ئێستاشدا وا دیارە کۆمپانیای ڤیڤۆ دەیەوێت مۆبایلی داهاتووی کە vivo NEX 2ـە هەڵگری دوو ڕوونما بێت لەگەڵ سێ کامێرا لە بەشی پشتەوە.
سەبارەت بە ڕوونمای پشتەوە وا دیارە دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە بە شێوەیەک دەتوانیت لە ڕێگەیەوە وێنە سێڵفیەکان و پەیوەندیە ڤیدیۆیەکانی پێ ئەنجام بدەیت، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت هەڵگری پڕۆسێسەرێک بێت لە جۆری Snapdragon 845 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 8 گێگابایت و ڕوونمایەک لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.59 ئینج و بە دووری 16:9 لەگەڵ بوونی سێ کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.