ئەپ و نەرمەکاڵا
27, تشرینی دووه‌م 2018
10 نوێترین ئه‌په‌کانی مانگی تشرینی دووه‌م بۆ ئه‌ندرۆید

گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان به بیرۆكه نوێیه‌كانیان به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردنی سیسته‌م و به‌كارهێنه‌رانیان، و سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش بێبه‌ش نییه له گه‌شه‌پێده‌ری به توانا. به‌و بۆنه‌یه‌وه 10 نوێترین ئهپڵیكهیشنمان بۆ ئاماده كردوون كه له‌م مانگه‌دا له كۆگای گووگڵ پله‌ی به‌رده‌ست كراون.
١- 1.1.1.1
ئه‌پێكی نوێیه له‌لایه‌ن Cloudflare ـه‌وه، و ئینته‌رنێته‌كه‌ت پارێزراوتر ده‌كات له‌ڕێگای به‌كۆد كردنی گه‌ڕانه DNS ـییهكانت، هه‌روه‌ها هه‌ست به‌خێرایی ئینته‌رنێته‌كه‌ت ده‌كه‌یت له‌كاتی گه‌ڕانه‌كانت.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
٢- Blizzard Esports
ئه‌پێكی نوێی وه‌رزشییه، له‌كاتی ده‌ستپێكردن و ڕووداوه‌كانی یارییه‌كان ئاگادارت ده‌كاته‌وه و دواین هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانت نیشان ده‌دات.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
٣- Connectpaper (Unreleased)
ئه‌پێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ت به بڵاوه‌پێكردنی پاشبنهماكان، ڕێگه‌ت پێ ده‌دات پاشبنه‌ما هاوبه‌شی پێ بكه‌یت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا و سوود له پاشبنه‌مای هاوڕێكانت وه‌ربگریت. ئه‌په‌كه لاوه و لهگهشهپێداندایه.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
٤- easyUp – Async video standups for teams
وه‌كو خزمه‌تگوزارییه‌كی ڤیدیۆیی وایه، ڕێگه‌ت پێ ده‌دات ڤیدیۆ بنێریت كاتێك كه وابیر ده‌كه‌یته‌وه نا‌توانیت په‌یوه‌ندی خێرا ببه‌ستیت له‌ڕێگای ڤیدیۆوه ئه‌و كه‌سانه له یه‌ك شوێن كۆده‌كاته‌وه كه له یه‌كه‌وه نزیك نین.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
٥- ET Live – Entertainment News
دواین هه‌واڵه سینه‌مایی و هونه‌ری و بۆنه‌كان و كه‌سه به‌ناوبانگه هونه‌رییه‌كانت ده‌خاته به‌رده‌ست.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
٦- Heimdall Parental Control
ڕێگه‌ت پێ ده‌دات له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی خۆته‌وه كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فۆنی منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت له‌ڕێگای سنوورداركردنی كاتی به‌كارهێنانی ئه‌په‌كان و بلۆككردنیان بۆی.

نرخ: خۆڕایی (له‌ناو ئه‌پ كڕین ئه‌نجام ده‌درێت بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كى.)
داگرتن
٧- Meme stickers
كۆمه‌ڵه له‌زگه (Sticker) ێكی كۆمێدی له‌خۆ ده‌گرێت تایبه‌ت به ئه‌پی وەتسئهپ، ده‌توانیت له وەتسئهپ لهزگهكان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت ئاڵوگۆڕ پێ بكه‌یت.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
٨- Migrate – custom ROM migration tool (Unreleased)
به‌كاردێت بۆ پاشەکەوتکردنی Backup داتاكانی ئامێره‌كه‌ت، هه‌روه‌ها ئامرازێكی ڕووتیشه كه ڕێگه‌ت پێ ده‌دات داتا باكئه‌پ كراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئامێره‌كه‌ت له دوای فلاش لێدانی ڕۆمهكهی.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
٩- Rivet Beta: Better Reading Practice
ئه‌پێكی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت به منداڵانه، زیاتر له ١٥٠٠ كتێبی فێركاری تایبه‌ت به منداڵان له‌خۆ ده‌گرێت.

نرخ: خۆڕایی
داگرتن
١٠- ئه‌په‌كانی گه‌شه‌پێده‌ر Simple Mobile Tools
گهشهپێدهرهكه كه كۆمه‌ڵێک ئه‌پی نوێی به‌رهه‌م هێناوه، نموونه وه‌كو ؛ به‌ڕێوه‌به‌ری فایله‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژژمێر، هتد…

نرخ: ١.٩٩$ (بۆ هه‌ر ئه‌پێك)
بینین و داگرتنی گشت ئه‌په‌كانی گهشهپێدهرهكه
تێبینی: ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ک له‌و ئه‌پانه‌ی سه‌ره‌وه به‌هۆی جیاوازی وڵاته‌وه نه‌توانرا دابگیرێن، ئەوا VPN به‌كاربهێنه.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.