ئەپ و نەرمەکاڵا
27, تشرینی دووهم 2018
6 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
Kosmos – Work Time Tracker, Job Timesheet

ئەپەکە تایبەتە بە شوێن پێگرتنی کار و چالاکیەکانی بەکارهێنەر و پیشاندانیان بە شێوەی یاری و لە کاتی تەواوکردنت بۆ هەر ئەرکێک زیاتر پێش دەکەویت لە یاریەکە.
Circlet Icon Pack

کۆکراوەی ژمارەیەک لە ئایکۆنە دیزاینکراوەکان کە ڕوونیەکی بەرزیان هەیە و 1550 ئایکۆن لە خۆدەگرێت و پشتگیری زیاتر لە 30 لۆنچەر دەکات.
DmonD Icon Pack

خاوەنی ئەپەکە گەشەپێدەری هەمان ئەپی پێشووە، ئەپەکەش زیاتر لە 950 ئایکۆنی دیزانکراوی ڕوونی بەرز لە خۆدەگرێت و پشتگیری زیاتر لە 30 لۆنچەر دەکات.
(CashKnight (Soul Event Version
یاریەکی سەرکێشیە و تیایدا لەگەڵ دەستکەوتنت بۆ خاڵی زیاتر دەتوانیت چەکەکانت نوێ بکەیتەوە و بەهێزتریان بکەیت.
Freelancer Simulator: Game Developer Edition

لەم یاریەدا کۆنتڕۆڵی ژیانی کەسایەتیەک دەکەیت و تیایدا پێویستە گرنگی بە تەندروستی و خۆراک و دروستکردنی پەیوەندی هاوڕێیەتی و پاراستنی حاڵەتی کۆمەڵایەتی کەسایەتیەکە بدەیت لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە گرنگی بدەیت بە کارەکەت وەک گەشەپێدەری یاریە ئەلیکترۆنیەکان.
Stickman Ninja 2: Ultimate ninja warrior
یاریەکی جەنگی چێژ بەخشە و تیایدا دەجەنگیت بە کەسایەتیەکانی زنجیرە فیلمی ئەنیمی ناروتۆ.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.