10
ئەندرۆید 27, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

گووگڵ بە نیازە هەمان جوڵەکانی iOS بۆ کڕۆم لەسەر ئەندرۆید زیادبکات

بێگومان وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم ڕاستەوخۆ لەسەر گشت ئەو مۆبایلە ئەندرۆیدانە جێگیرکراوە کە لە جگە لە بازاڕەکانی چین دەفرۆشرێن. لەوانەیە یەکێک بڵێ ئەمە هۆکارێکی بەردەوامە بۆ ئەوەی گووگڵ بەردەوام نوێکاری بۆ وێبگەڕەکەی لەسەر ئەندرۆید بەڕێ بکات، بەڵام ئایا نوێکارییەکان هەموویان مانادار و سودبەخشن بۆ بەکارهێنەران و پەرەپێدەران؟

بەبێ ئەوەی هەوڵی ئەوە بدەین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە، ئەوا با بڵێین کە یەکێک لەو نوێکاریانەی وا لەڕێگایە شتێکی وەها لەخۆی دەگرێت کە بەکارهێنەرانی کڕۆم بە دڵنیاییەوە چێژی لێ وەردەگرن و دڵخۆشیان دەکات. بەم بۆنەیەوە، لە ڕاپۆرتێکی 9to5google هاتووە، گووگڵ پلانی وایە جوڵەکانی ئاڵوگۆڕ Navigation Gestures بۆ کڕۆم لەسەر ئەندرۆید زیادبکات، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە پەنجە کێشان بۆ چەپ و ڕاست پاش و پێش بکەن لە نێوان پەڕەکانی وێب.

زانیاریەکان لەسەر جوڵەکانی هاوشێوەی ئای ئۆ ئێس بۆ کڕۆم لەسەر ئەندرۆید لە پۆستی گەشەپێدەرێکەوە سەرچاوە دەگرێت، کە واتای وایە ئەمە هێشتا لە ژێر کاردایە و بە تەواوی ئامادە نییە. لەبەرئەوە ئەگەر شتەکان باش بڕۆن ئەوا چاوەڕوان دەکرێت ئەم جوڵە نوێیانە لە چەند هەفتەی داهاتوو بەردەست بکرێن، کەواتە لەگەڵمان بن بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە لە چەند هەفتەی داهاتوو.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەندرۆید chrome google
بۆچونی تۆ