گووگڵ 27, تشرینی دووه‌م 2018

لە نوێترین وەشانی ئەپی Google Maps تایبەتمەندی هاشتاگ بۆ هەڵسەنگاندنەکان زیادکرا

گووگڵ دەیەوێت دۆزینەوەی شوێنەکان ئاسانتر و ئاسانتر بکات بۆ بەکارهێنەران. بەم بۆنەیەوە، تایبەتمەندیەکی نایابی بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی نەخشەکان زیادکرد، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن لە نوسینی هەڵسەنگاندن واتە Review لەسەر شوێنەکان هاشتاگ بەکاربهێنن.

ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ ئەندرۆید بەردەستە، بەڵام بە گوێرەی تێککرەنچ تەنها بۆ پڕۆگرامی Local Guides بەردەستە، کە بەرنامەیەکە بەشێکە لە نەخشەکانی گووگڵ. بەشداربووانی ئەم بەرنامەیە لە لایەن گووگڵ ئاگادارکراونەتەوە کە دەتوانن هاشتاگ بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەکان Reviews لەسەر شوێنەکان لە Google Maps زياد بکەن.

ئەمە هەرچەندە لە ئێستادا هیچ هاشتاگی پێشنیارکراو لەلایەن گووگڵەوە بەردەست نەکراوە، بەڵکو بەکارهێنەران خۆیان دەتوانن هاشتاگی گونجاو کە وەسفی ئەو شوێنە بکات دابنێن.

بێگومان، چێشتخانەکان تاکە شوێن نین کە تۆ هاشتاگیان بۆ بەکاربهێنیت، بەڵکو هەر شوێنێک کە لە ئەپەکەوە بە گرنگ دانرابێت دەتوانیت هاشتاگ لە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەکان بکاربهێنیت.

بەداخەوە، هیچ لێدوانێک لەبارەی بەردەستبوونی هەمان تایبەتمەندی بۆ Google Maps لەسەر ئای ئۆ ئێس نییە لە ئێستادا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا زیادبکرێت، چونکە ئەستەمە گووگڵ زیادکردنی تایبەتمەندی بۆ ئەپەکانی لەسەر ئای ئۆ ئێس پشتگوێ بخات.

سەرچاوە :
تاگەکان google Maps
بۆچونی تۆ