ئەپ و نەرمەکاڵا
28, تشرینی دووه‌م 2018
نرخی چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی یوتیوب بۆ خوێندكاران داشكاندنی بۆكرا

هه‌رچه‌نده تۆڕی یوتیوب له‌و كاته‌وه‌ی هاتوەته بوون به خۆڕاییه، به‌ڵام چه‌ند به‌شێكی تری تۆڕه‌كه هه‌یه كه ناچارت ده‌كات مانگانه له ڕێگای كارت و هه‌ژماره بانكییە ئهلكترۆنییهكانهوه پاره بده‌یت هه‌تاوه‌كو به‌ژداری تێدا بكه‌یت
تۆڕی یوتیوب كه خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیای گووگڵ ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند هه‌ریه‌كه له به‌شه‌كانی YouTube Premium و YouTube Music داشكاندن به‌ڕێژه‌ی %٥٠ له نرخه‌كانیان به‌خۆیانه‌وه دەبینن تایبه‌ت به خوێندكاران.
داشكاندنه‌كه بۆ هاندانی زۆرترین خوێندكارانه تا به‌ژدارببن یان به‌رده‌وامبن له به‌كارهێنه‌رانی به‌شه‌كانی یوتیوب.
به‌شی YouTube Premium هاوشێوه‌ی به‌شی سه‌ره‌كی یوتیوب تایبه‌ته به ڤیدیۆ به‌ڵام بۆ بینین و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ پێویسته مانگانه بڕی $١٢.٩٩ بده‌یت، بۆ خوێندكاران كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ $٦.٩٩. ده‌رباره‌ی به‌شی YouTube Music ـیش، به‌شه‌كه تایبه‌ته به گوێگرتن له میوزیک، بۆ به‌ژداریكردن پێویسته مانگانه بڕی ٩.٩٩$ بده‌یت، به‌هۆی داشكاندنهكهوه بۆ خوێندكاران كهمكراوهته بۆ ٤.٩٩$.
داشكاندنه‌كه تایبه‌ته به خوێندكارانی كۆلیژ و زانكۆكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێویسته پێش به‌رواری ٣١ ـی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ هه‌ژماری گووگڵ درووست بكه‌یت ئه‌گینا له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه چیدیكه داشكاندنی مانگانه بۆ ٢ به‌شه‌كه ناتگرێته‌وه.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.