کۆمپیوتەر
28, تشرینی دووهم 2018
گشت زانیارییەک دەربارەی لاپتۆپی Lenovo Ideapad S530

لاپتۆپی Lenovo Ideapad S530 جۆرێکی نوێیە و بە پڕۆسێسەرەکانی Whiskey-Lake و بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز بەردەستە.

هەڵبژاردەکانی پڕۆسێسەر:
Core i3-8145U
Core i5-8265U
Core i7-8565U
هەڵبژاردەکانی گرافیک کارد:
Intel UHD 620ی ناوەکی
Nvidia Geforce MX150ی دەرەکی بە ٢گب میمۆری
ڕوونما: ١٣.٣ ئینچ فوول ئێچ دی لە جۆری IPS LCD
ڕام: تاوەکوو ١٦گب
بیرگە: تەنها جۆری SSD تاوەکوو ١تب
پاتری: ٤٥ وات.کاتژمێر

کێشی لاپتۆپەکە تەنها ١.٢٥ کیلۆگرامە و ئەستووری تەنها ١٤.٨ میللی مەترە، خاوەن دوو دەرچەی USB Type-A 3.1 و دانەیەکی Type-Cیە، خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر و دوو بڵندگۆیە کە توانای هەریەکیان ٢ واتە، هەروەها تەختەکلیلەکە ڕووناککراوەیە(لایتی هەیە)، بەڵام لاپتۆپەکە بە هۆی کێشی کەم و تەنکییەوە هیچ کام لە دەرچەی میمۆری کارد و پەپکە(CD و DVD) نییە، هێشتا نرخەکەی دیار نییە.


سەرچاوە :
- laptopmedia.com
- notebookcheck.net
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.