10
سامسۆنگ 28, تشرینی دووه‌م 2018

سامسۆنگ بیرگەیەکی نوێی SSD بە فراوانی 4 تێرابایت ڕاگەیاند

سامسۆنگ یەک لەو کۆمپانیایانەیە کە لە دروستکردنی بیرگەی جۆری SSD دەستێکی باڵای هەیە و ناوە ناوە بیرگەی نوێ دەخاتە بازاڕەکانەوە – ئێستاش بیرگەیەکی نوێی جۆری SSD بە ناوی 860 QVO ڕاگەیاندووە کە فراوانییەکەی ٤ تێرابایتە. ئەم بیرگەیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی یاری دەکەن و ڤیدیۆی 4K تۆمار دەکەن، وە بۆ سیستەمی ویندۆوزەکەشت باشترین هەڵبژاردەیە.

بە پێی وتەی سامسۆنگ ئەم بیرگەیە لە خێراترین بیرگەکانە و گونجاوترین نرخی هەیە. خێراییەکەی ٥٥٠ مێگابایتە لە چرکەیەکدا، بەڵام خێراترین جۆری بیرگەی سامسۆنگ نییە. بیرگەی 860 Pro خێراترە بەڵام نرخی ٣٠٠ دۆلارە بە فراوانی ٥١٢ گێگابایت، لە کاتێکدا 860 QVO نرخی ١٥٠ دۆلارە بە فراوانی ١ تێرابایت.

لە ناوەندی مانگی داهاتوو لە کۆگاکان بەردەست دەبێت.

تاگەکان سامسۆنگ هەواڵ
بۆچونی تۆ