10
جۆراوجۆر 28, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

مۆبایلەکانی HTC بە دوور نابن لە کارپێکردنی ئینتەرنێتی 5G

ئێستا هەموو کۆمپانیاکان لە هەوڵدان بۆ بەردەستکردنی ئینتەرنێتی 5G بۆ مۆبایلەکانیان لەوانە سامسۆنگ و شاومی و وەنپلەس و… یەکێکی دیکەش لەو کۆمپانیایانە HTCـیە. هەرچەندە HTC لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان نەیتوانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت، بەڵام بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی مۆبایل و لە ساڵی داهاتوودا مۆبایلی جیاواز ڕادەگەیەنێت. لەگەڵ ئەمەشدا مۆبایلەکانی داهاتووی HTC بێبەش نابن لە هەبوونی باشترین تایبەتمەندی ساڵی ٢٠١٩ کە ئەویش ئینتەرنێتی 5Gـیە.

ئەمە لە پەیوەندییەکانی کۆمپانیای HTC و Sprintـدا دیار دەکەوێت. کۆمپانیای Sprint یارمەتی کۆمپانیای HTC دەدات لە گەشەپێدانی مۆدێمی تایبەت بە پڕۆسێسەرەکانی سناپدراگۆن لەسەر مۆبایلەکانی، ئەمەش بە مەبەستی پێدانی توانای کارپێکردنی ئینتەرنێتی 5G لەسەر مۆبایلەکان بە یارمەتی مۆدێمی سناپدراگۆن x50ی تایبەت بە پەخشکەری 5G.

جگە لە HTC، کۆمپانیای LGـیش بە هەمان شێوە لەلایەن سپرینتەوە هاوکاری دەکرێت بە مەبەستی بەرهەمهێنانی مۆبایل بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەمەوە 5G.

سەرچاوە :
تاگەکان 5G HTC هەواڵ
بۆچونی تۆ