ئای ئۆ ئێس
2, كانونی یه‌كه‌م 2012
هاكهره گه‌وره‌كان ده‌ركه‌وتن بۆ قسه كردن له‌سه‌ر دواین گۆڕانكاری جه‌یلبرەیكی iOS6

دوێنێ گرتهییهكی ڤیدیۆی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتوب بڵاو كرایه‌وه كه ئەم گرته ڤیدیۆیه بریتیه له دواین كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبرێكی ووشانی 6 كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ش ناسراوه به ( HITB )، كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر پێنج هاككه‌ر و گهشهپێدهرهكهی گروپی (Chronic-Dev Team) و (iPhone Dev Team) تێیدا ئاماده بوون و گفتوگۆ کرالهسهر دواین پێشهاته‌كانی جه‌یلبرەیكی ڕێك و پێكی ووشانی 6، كه هاككه‌ره‌كانیش له چه‌په‌وه بۆ راست پێكهاتبوون له:
1. گه‌شه‌پێده‌ر (Mark Dowd) ، نازناو (Cyril aka) شاره‌زا له بواری (Azimuth Security).
2. گه‌شه‌پێده‌ر (pod2g) ئه‌ندام له گروپی (Chronic Dev Team).
3. گه‌شه‌پێده‌ر (L33tdawg) شاره‌زه (Founder/CEO of HITB and moderator for the panel).
4. گه‌شه‌پێده‌ر (MuscleNerd) ئه‌ندام له گروپی (iPhone Dev Team)، كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر شاشه‌كان ده‌ر ئه‌كه‌وێت.
5. گه‌شه‌پێده‌ر (David) نازناو (planetbeing) ئه‌ندام له گروپی (iPhone Dev Team).
…………………………
………..
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خرێت كه ته‌نها هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر (Pod2g) كار له‌سه‌ر جه‌یلبرێكی ڕێك و پێكی ووشانی 6 ده‌كات و ئێستاش سه‌رقاڵه به‌و جهیلبرێكهوه و به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌گه‌رێت كه كۆده‌كان بشكێنێت، چونكه هاككه‌ر ناوبراو پێشتر كۆده‌كانی هه‌ردوو ووشانی 5.0.1 و 5.1.1 شكاندووه، و هاككه‌ره‌كانی تر سه‌رقاڵن به كاری تر.
…………………………………..
هاوڕێیان لێره‌وه ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی هه‌ندێك كه‌س بده‌مه‌وه كه به‌رده‌وام پرسیار ده‌كه‌ن و ده‌ڵین كه‌ی ئه‌م جهیلبرێكه دێت، براكانم ئه‌م جهیلبرێكه دوا ده‌كه‌وێت بی هیچ گومانێك. زۆربه‌ی پێش بینییهكانیش ده‌ڵێن ده‌كه‌وێته دوای ساڵی تازه، ئه‌مه له لایه‌ك. له لایه‌كی تره‌وه، چه‌ند رۆژێكه كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاو بۆته‌وه كه گوایه به‌رنامه‌یه‌ك درووست كراوه بۆ جه‌یلبرێكی ئه‌م ووشانه ، به‌ڕێزانه ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه چونكه هه‌تاكو جه‌یلبرێك له‌لایه‌ن هه‌ردوو گروپی (iPhone Dev Team و Chronic-Dea Team) به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وا بڕوا به هیچ شتێكی تر مه‌كه‌ن. هه‌ر كاتێكیش بڵاو بكرێته‌وه ئێمه به شێوه‌ی بابه‌ت و فێركاری بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵپه‌ری یوتوب:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=STAWXGQvmRI[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.