ئەپ و نەرمەکاڵا

چۆنیه‌تی زیادكردنی كه‌شوهه‌وا بۆ شریتی لیستی ماک

له‌ شریتی لیستی ماكه‌كه‌تدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌روار و كاتژمێر و ڕێژه‌ی ماوه‌ی باتری و چه‌ند وێنۆچكه‌یه‌كی تر بوونی هه‌یه‌، ئه‌ی بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌شت له‌ شریتی لیستەکە بوونی نه‌بێت؟ ٢ نەرمەکاڵا ئه‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست كه‌ پله‌ی گه‌رمی و وێنۆچكه‌ی باری كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌ت بۆ زیاد ده‌كاته‌ سه‌ر شریتی لیستی ماکەکەت.

Weather Indicator

Image result for Weather Indicator mac

ئەم نەرمەکاڵایە له‌گه‌ڵ هه‌ڵبوونی ماكه‌كه‌ت ده‌ست به‌ پێشاندانی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌ت ده‌كات له‌ شریتی لیست بە شێوەی (خوازیارانه‌) – ده‌توانیت هه‌ڵبژارده‌ بكه‌یت له‌ نێوان هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه‌ت له‌ لایه‌ن ماكه‌كه‌ته‌وه‌ یان هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌ستیی له‌ ڕێگای نووسینی شوێنی ناوچه‌كه‌ت یان كۆدی زیپ. هه‌روه‌ها توانای هه‌ڵبژاردنی پێشاندانی پله‌ی گه‌رمی هه‌یه‌ به‌ هه‌ردوو شێوازی پلەی سیلیزی (C) و فه‌هره‌نایت F. له‌ كاتی کرتەکردنیش لەسەری، ڕێژه‌ی شێ و خێرایی با و كه‌شوهه‌وای ١٠ ڕۆژی داهاتووت نیشان ده‌دات.

به‌ خۆڕایی به‌رده‌سته‌ له‌ كۆگای ئه‌پ ستۆری ماک – داگرتن

Forecast Bar – Weather + Radar

Image result for Forecast Bar – Weather + Radar

ئه‌م نەرمەکاڵایەش هاوشێوه‌ی ئەوەی پێشوو خاوه‌نی گشت تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوبراوه‌كانه‌، به‌ڵام جیاوازیەکەی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی زیاتره‌. وەک: هه‌بوونی ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان، گۆڕانكاری له‌ ستایله‌كه‌ی له‌ شریتی لیست، ڕه‌نگاوڕه‌نگی وێنۆچکەی باری كه‌شوهه‌وا، پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی داهاتوو و زیاتر…

به‌ خۆڕایی به‌رده‌سته‌ له‌ كۆگای ئه‌پ ستۆری ماک – داگرتن

 

28 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
691