گەرمترین
28, تشرینی دووەم 2018
وێنه و زانیارییه‌كانی Nokia 8.1 دزه‌ی پێكرا

كۆمپانیای نۆكیا له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ جیهانی مۆبایله زیره‌كه ئاستبه‌رزه‌كان بۆ كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گەورەکانی دیکەدا. له دوای ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا كۆمپانیاكه نۆکیا ٨ی نمایشكرد، وا دیاره خۆی ئاماده كردووه بۆ نمایشكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له زنجیره‌ی ٨.
چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ دزه‌ی پێ كراوه ده‌رباره‌ی نۆکیا ٨.١ كه ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌ن ڕوونمایهکە به قه‌باره‌ی ٦.١٨ ئینج له‌گه‌ڵ هه‌بوونی نۆچ (Notch) له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕوونماكه و هەسەوەری په‌نجه‌مۆر له به‌شی پشته‌وه‌ی. هه‌روه‌ها ٢ كامێرای ١٢ مێگاپێكسڵ و ١٣ مێگاپێكسڵ له پشته‌وه و كامێرایه‌كی ٢٠ مێگاپێكسڵ له پێشه‌وه (سێڵفی).
ده‌رباره‌ی دیزاین، خاوه‌ن پشتێكی شووشه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵ لێوارێكی درووستكراو به ئه‌له‌منیۆم وه هه‌بوونی بەشی هەستەوەری په‌نجه‌مۆر له به‌شی پشته‌وه‌ی.
ده‌رباره‌ی ڕه‌قه كاڵاكانیشی؛ پڕۆسێسه‌ری سناپدراگۆن ٧١٠ی له‌سه‌ر جێگیر ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕامێک به بیرگه‌ی ٤ یان ٦ گێگابایت (دڵنیا نه‌كراوه‌ته‌وه) هه‌روه‌ها بژارده‌ی بیرگه‌ی ناوه‌كی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت و باترییه‌كه‌شی بە توانای ٣,٥٠٠ میلی ئه‌مپێر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها لەسەر وه‌شانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ٩.٠ جێگیر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه ئاماژه به نرخ و كاتی نمایشكردنی نه‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێت نمایشكردنی هێنده زۆر بخایه‌نێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.