ئەپ و نەرمەکاڵا 29, تشرینی دووه‌م 2018

7 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای ئەپ ستۆردا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

Weather Forecast Pro: Timeline, Radar, MoonView

ئەم ئەپە هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەت لە بارودۆخی کەش و هەوا لە هەموو کاتێکدا و پێشبینی کەش و هەوا دەکات بۆ ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو هەروەها کۆمەڵێک زانیاری گرنگت پێشکەش دەکات لە بارەی پەستانی هەوا و حاڵەتی کەش و ماوەی بینین و ڕێژەی شێ و بارینی باران و خێرایی با و ئاڕاستەکەی لەگەڵ چەندین زانیاری دیکە.

Auto Optimizer

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت کۆمەڵێک فەرمان دیاریبکەیت هەتاوەکو ئەپەکە ئەنجامی بدات لەوانە سڕینەوە یاخود داخستنی سەرجەم ئەو ئەپانەی لە بەشی پشتەوە کاردەکەن لەگەڵ ئەوەشدا باری پاراستنی وزەی هەیە کە دەتوانیت تایبەتی بکەیت و گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدەیت هەتاوەکو بیگونجێنیت لەگەڵ شێوازی دڵخوازی خۆت.

Speedometer GPS Pro

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت زانیاریت دەست بکەوێت لە بارەی خێرایی و شوێن و کات لە میانەی لێخوڕینت بۆ ئۆتۆمبێل پاشان دەتوانیت ئەنجامەکانت لە شێوەی فایلێک بەرز بکەیتەوە بۆ ماڵپەڕ هەتاوەکو بە شێوازێکی سادە زانیاریەکان ببینیت لە سەر ماڵپەڕی gpxscan.

App lock & gallery vault

یەکێکە لە ئەپەکانی پاراستنی فایل و ئەپ و ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەت لە ڕێگای تێپەڕە وشە.

Real Drift Car Racing

یاریەکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە و خاوەن گرافیکێکی بەرزە و دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکەت تایبەت بکەیت هەتاوەکو پێشبڕکێی پێ ئەنجام بدەیت لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە ڕێژەی بە دڵبوونی 4.6/5 بە دەست هێناوە لە کۆگای گووگڵ پلەی ئەمەش لە لایەن زیاتر لە 50.000 بەکارهێنەرەوە.

GoBotix

یاریەکی چێژ بەخشە و تیایدا دەبێت ئامڕازە جیاوازەکان بەکاربهێنیت هەتاوەکو لە ئاستێکەوە بچیتە ئاستێکی دیکەوە.

Kingdom Defense: Hero Legend TD – Premium

یاریەکی جەنگی پلانداڕشتنە، تیایدا پێویستە چەک و ئامڕازی پێویست بە دەست بهێنیت هەتاوەکو بەرگری لە ناوچەکەت بکەیت ئەمەش لە سێ باری جیاوازدا.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ