هەواڵ
29, تشرینی دووهم 2018
کۆمپانیای ZTE مۆبایلی Nubia Red Magic Marsـی بە ڕامی 10 گێگابایت و Snapdragon 845ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای Nubia کە نیشانەیەکی بازرگانی ZTEـە لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Nubia Red Magic Marsـی تایبەت بە گەیمەرانی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 و لە لاتەنیشتەکانی مۆبایلەکەش دوو دوگمەی هەستەوەر جێگیرکراون کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە کاتی یاریە ڤیدیۆیەکان و لەرینەوە دروست دەکەن لە کاتی دەست لێدانیان لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشی پشتەوەی هێڵێک بوونی هەیە ئەمەش بۆ دروستکردنی کاردانەوەیەکی لەمسی چوار دووریە.
هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی چەند بڵندگۆیەکە کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای دەنگی DTS 7.1 دەکات ئەمەش بۆ بەردەستکردنی تاقیکردنەوەیەکی دەنگی ناوازەیە بۆ بەکارهێنەر لە کاتی ئەنجامدانی یاریەکان و دەشتوانیت دەسکی بێتەلی بۆ بکڕیت ئەگەر ئارەزووی دەستکەوتنی دوگمەی زیاتر دەکەیت لە کاتی ئەنجامدانی یاریەکان، هەروەها لە پاکەتی مۆبایلەکە گەیەنەرێک بوونی هەیە کە هەڵدەستێت بە پەیوەستکردنی دەرچەی بارگاویکردنەوەی USB Type-C لەگەڵ دەرچەی بیستۆکی 3.5mm، سەرەڕای ئەمانەش لەگەڵ مۆبایلەکەدا بیستۆکێک بوونی هەیە کە دەتوانیت مایکرۆفۆنی لەگەڵدا پەیوەست بکەیت.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری LTPS IPS LCD بە قەبارەی 6 ئینج و بە ڕوونی +FullHD و بە دووری 18:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 845
- ڕام: 6 یان 8 یان 10 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 یان 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری nubia Red Magic OS
- توانستی پاتری: 3800 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 16 وات
- ڕەنگ: ڕەش و سوور و جۆرێکی تایبەت کە ناسراوە بە Camouflage
- نرخ: 388$ بۆ جۆری 6/64 گێگابایت و 460$ بۆ جۆری 8/128 گێگابایت و 575$ بۆ جۆری 10/256 گێگابایت

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.