هەواڵ 29, تشرینی دووه‌م 2018

وا دیارە مۆبایلی Meizu 16S خاوەنی سێ کامێرا و هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت لە ڕوونما

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاشکرا بوو کە مۆبایلی ئاست بەرزی داهاتووی کۆمپانیای مەیزوو هەڵگری ناوی Meizu 16S دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری کوالکۆم Snapdragon 8150، ئەمڕۆش چەند زانیاریەکی نوێ دزەپێکران ئاشکرای دەکات مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی بێ لێوار دەبێت لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.

هەروەها لە وێنە دزەپێکراوەکەدا دەردەکەوێت کونێک بوونی هەیە لە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە کە هەڵگری کامێرای پێشەوەیە لەگەڵ ئەوەشدا دەرکەوتووە لە بەشی پشتەوە خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە خوارەوەش خاوەنی فلاشێکی LED دەبێت، هەتاوەکو ئێستا ئەمانەی سەرەوە نوێترین زانیاریەکان بوون لە بارەی مۆبایلی Meizu 16S و لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەر زانیاریەکی نوێ ئێوەی خوێنەر ئاگاداردەکەینەوە.

Meizu 16S Render Leak

تاگەکان Meizu Meizu 16S
بۆچونی تۆ