ئای ئۆ ئێس
29, تشرینی دووەم 2018
لە ئێستادا یاری Fortnite پشتگیری لە نوێکاری 60 چێوە بۆ هەر چرکەیەک دەکات لەسەر سیستمی iOS

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای Epic Gamesـی گەشەپێدەری یاری فۆرتنایت نوێکاریەکی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی سیستمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس کرد و تیایدا یاریەکە پشتگیری لە نوێکاری 60 چێوە بۆ هەر چرکەیەک دەکات، شایەنی باسە لە پێشووتردا یاری ناوبراو بەردەست بوو بە ڕێژەی نوێکاری 20 بۆ 30 چێوە بۆ هەر چرکەیەک.
ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی گونجاوە بۆ سەرجەم ئامێرەکان بە ئاست بەرز و ئاست نزمەکانیشەوە، ئەم نوێکاریەش لە یاریەکە وا دەکات کاردانەوەت بە شێوەیەکی باشتر بێت لە کاتی یاریکردندا بەڵام بە دڵنیایەوە بەرزکردنەوەی ڕێژەکە بۆ 60 چێوە وا دەکات مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی خێراتر وزە بەکاربهێنێت و پلەی گەرمی بەرز ببێتەوە.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.