10
سۆنی 29, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

دزەپێکردنی چەند وێنەیەکی ئامێری PlayStation 5

لە ماوەی ڕابردوودا چەند وێنەیەکی ئامێری پلەیستەیشن 5 دزەپێکران لە لایەن Rozetkedـەوە کە هەمان ئەو کەسەیە وێنەی مۆبایلی Google Pixel Lite دزەپێکرد، لەم بارەیەوە سەرچاوەکە دەڵێت کە وێنەکانی لە لایەن نەناسراوێکەوە پێ گەیشتووە ئەوەی پشت ڕاست کردووەتەوە کە شێوەی ئامێرەکە دەگۆڕێت ئەمەش لە کاتێکدایە Rozetked ڕاستی بوونی وێنەکان پشت ڕاست ناکاتەوە چونکە لە وێنەکاندا نمونەی ئامێرێکی سەرەتایی دەردەکەوێت نەوەک ئامێرە ڕاستەقینەکە.

بە پێی ڕاپۆرتەکانیش پێشبینی ناکرێت سۆنی پلەیستەیشن 5 بەم زووانە ڕابگەیەنێت لەم بارەیەشەوە ڕاپۆرتەکانی وۆڵ ستریت ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەگەر هەیە ئامێری پلەیستەیشن 5 هەتاوەکو ساڵی 2021 نەبینین، لەگەڵ ئەوەش لە چەند ڕاپۆرتێکدا هاتووە ستۆدیۆ باوەڕپێکراوەکانی سۆنی کاردەکەن لەسەر ئامێرێکی نەناسراو بۆ ساڵی 2019 کە دیار نییە ئایا ئامێری پلەیستەیشن 5ـە، بەڵام سۆنی دڵنیایی لەو بارەوە دابوو کە بەشداری لە کۆنگرەی E3ـی ساڵی داهاتوو ناکات ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت بە دڵنیایەوە هیچ ئامێرێک ڕاناگەیەنرێت بەم زووانە بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2021 ڕابگەیەنرێت.

تاگەکان PlayStation 5
بۆچونی تۆ