ئۆپۆ
29, تشرینی دووەم 2018
کۆمپانیای Realme بیستۆکی Realme Budsـی بە نرخێکی کەمەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلی Realme U1 هەستا بە ڕاگەیاندنی یەکەم بیستۆکی تایبەت بە خۆی بە ناوی Realme Buds، کۆمپانیای ناوبراو هەستاوە بە زیاد کردنی گەیەنەرێکی 3.5mm بۆ بیستۆکەکە ئەمەش وا دەکات بیستۆکەکە گونجاو بێت لەگەڵ سەرجەم ئەو مۆبایلە زیرەکانەی ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە هەتاوەکو ئێستا، لەگەڵ ئەوەشدا Realme دەڵێت دەنگی باس bass باشترکراوە لە بیستۆکەکەدا، سەبارەت بە ڕەنگ ئەوا هەردوو ڕەنگی زەرد و خۆڵەمێشی بەکارهێنراوە هەتاوەکو شێوەیەکی جوان و سادە بە بیستۆکەکە ببەخشێت.
هەروەها ناوبراو هەستاوە بە زیاد کردنی چەند بڵند گۆیەک بە قەبارەی 11 ملی مەتر کە Bassـی زیاتری تێدایە بە ڕێژەی لە سەدا 160 بە بەراورد بەو بیستۆکانەی خاوەن بڵندگۆیەکی 10 ملی مەترن، سەبارەت بە نرخی بیستۆکەکە نرخی 500 ڕوبیەی هیندی واتە نزیکی 7$ دۆلار دەبێت و هەرچەندە نرخەکەشی کەمە بە بەراورد بە بیستۆکی کۆمپانیاکانی دیکە بەڵام لەوەدا جیاوازە کە داپۆشراوە بە کیفلەر هەتاوەکو پارێزراوتر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا موگناتیس بوونی هەیە لە هەردوو بیستۆکەکە هەتاوەکو بتوانیت بیکەیتە ملت و لە کەوتنە خوارەوە بیان پارێزیت، سەرەڕای ئەمانەش خاوەنی سێ دوگمەیە بۆ گۆڕینی گۆرانیەکان بەڵام دەشتوانیت لە ڕێگەیەوە یاریدەدەری ئەلیکترۆنی Google Assistant کارپێبکەیت.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.