گووگڵ
29, تشرینی دووهم 2018
ئەپی Google Maps هەنگاوێکی تر بەرەو دیزاینی مەتێریاڵ چووە پێشەوە

لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەپی Google Maps چەند نوێکردنەوەیەکی نایاب و باشی پێگەیشت، لەوانە تابەکانی خوارەوە و لیست و بەشە گرنگەکان گۆڕانکاریان بەسەرداهات بۆ زیاتر گونجاندنی لەگەڵ دیزاینی مەتێریاڵ. لەبەرامبەردا ئەوەی بەبێ گۆڕانکاری مایەوە Side List واتا لیستی سەرەکی ئەپەکە بوو. خۆشبەخاتە لە دوایین وەشانی ئەپەکە لیستەکەش گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و ئێستا لەگەڵ دیزاینی مەتێریاڵ گونجێندراوە.
لیستی نوێکە فۆنتی Product Sansـی تێدا بەکارهاتووە، ئایکۆن واتە وێنۆچکەی تازەتری تێدا بەکارهاتووە. ئەمانە و چەند گۆڕانکاریەکی تر لە رێکخستنی لیستەکە. هەروەک پێدەچێت ئەم نوێکاریە لە ئێستادا بۆ گشت لایەک بەردەست بێت جا وەشانی جێگیر یان تاقیکاری بەکاربهێنن. بەڵام مەشڵەژێ ئەگەر هێشتا لەلای تۆ دەرنەکەوتووە، چونکە لە ڕاستیدا گۆڕانکارییەکی هێندە بەرچاو نییە جگە لە گۆڕینی دیزاین.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!