10
ئۆپۆ 30, تشرینی دووه‌م 2018

مۆبایلی Oppo R19 دەبێتە یەکەمین مۆبایلی زیرەک کە کاربکات بە پڕۆسێسەری MediaTek Helio P80

کۆمپانیای MediaTek لە ئێستادا کاردەکات لەسەر پڕۆسێسەرێکی ئاست مامناوەندی دیکە کە هەڵگری ناوی MediaTek Helio P80 دەبێت لە کاتی ڕاگەیاندیدا، جیاوازی ئەم پڕۆسێسەرە لەگەڵ نەوەکانی پێشووی لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە ئاستێکی بەهێز پێشکەش دەکات لە بواری تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد ئەمەش لە هەفتەی پێشوودا ئاشکرا بوو کە پڕۆسێسەری MediaTek Helio P80 پلەی دووەمی داگیرکردووە و لە پلەی یەکەمیشدا پڕۆسێسەری Snapdragon 8150 دێت لە ڕووی تواناکانی ژیری دەستکرد.

سەبارەت بە یەکەم مۆبایلی کارکردوو بەم پڕۆسێسەرە ئەوا لە ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی نوێ ئاشکرایکرد کە مۆبایلی Oppo R19 یەکەم مۆبایلی کارکردوو دەبێت بە پڕۆسێسەری Helio P80، مۆبایلەکە ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت و هەروەها دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ مۆبایلی Oppo R17ـی کارکردوو بە پڕۆسێسەری Snapdragon 670، شایەنی باسە کۆمپانیای ئۆپۆ زیاتر ویستی لە بەکارهێنانی پڕۆسێسەرەکانی کۆمپانیای MediaTekـە هەر بۆیەش لە پێشووتردا بینیمان مۆبایلی Oppo R15ـی بە پڕۆسێسەری Helio P60ـەوە ڕاگەیاند.

بەڵام کۆمپانیای ئۆپۆ لە زنجیرەی مۆبایلەکانی Oppo R17 Series بڕیاریدا پڕۆسێسەرەکانی MediaTek بەکارنەهێنێت هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی ئاستی پڕۆسێسەرەکە، لەوانەشە ئەمە بووبێتە هۆکاری ئەوەی کۆمپانیای MediaTek ئاستی پڕۆسێسەری داهاتووی کە Helio P80ـە بە شێوەیەکی زۆر بەرز بکاتەوە هەتاوەکو دووبارە ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدات لەگەڵ کۆمپانیای ئۆپۆ، سەبارەت بە پڕۆسێسەرەکە ئەوا بەرهەم دەهێنرێت لە لایەن کۆمپانیای TSMC بە تەکنەلۆژیای 12 نانۆمەتر هەروەها خاوەنی هەشت ناوک دەبێت لە لایەن کۆمپانیای ARM لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پڕۆسێسەرە دەبێتە یەکەم بەرهەمی MediaTek لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2019.

تاگەکان MediaTek Helio P80 Oppo R19
بۆچونی تۆ