مۆبایل و تابلێت
30, تشرینی دووەم 2018
مۆبایلی HTC U11 Life وه‌كو یه‌كه‌مین مۆبایلی HTC وه‌شانی Android 9 Pie ـی بۆ ڕه‌وانه كرا

گووگڵ له سه‌ره‌تاكانی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا وه‌شانی Android 9 Pieـی ڕاگه‌یاند، نزیكه‌ی چوار مانگ تێپهڕبووە به‌سه‌ر واده‌كه‌دا، و وا ورده ورده كۆمپانیاكان وه‌شانه‌كه ڕه‌وانه‌ی مۆبایله نوێیه‌كانیان ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن.
مۆبایلی ئاست مامناوه‌ندی HTC U11 Life له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن كۆمپانیای HTC نمایشكرا، ئه‌مڕۆ وه‌كو یه‌كه‌مین مۆبایلی زیره‌كی كۆمپانیاكه وه‌شانی Android 9 Pie ی بۆ ڕه‌وانه‌كرا.

بێگومان HTC U11 Life یه‌كه‌م و كۆتا مۆبایلی كۆمپانیاكه نابێت كه وه‌شانی Android 9 Pieـی بۆ ڕه‌وانه بكرێت، بەڵکو كۆمپانیاكه به‌ڵێنی داوه له چه‌ند مانگی داهاتوودا وه‌شانه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌م مۆبایلانه‌شی بكات:
ئەگەر خاوەنی مۆبایلی HTC U11 Life بزانە پێت گەیشتووە؟ ئەزموونێکی چۆنە؟
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.