ئەپڵ
30, تشرینی دووه‌م 2018
له دوای توشهاتنی بە کێشەیەک، ئەپڵ نهرمهواڵەی iCloud بۆ سیسته‌می ویندۆز نوێکردەوە

نهرمهواڵەی iCloud تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری هه‌وریی iCloudـی كۆمپانیای ئه‌پڵ، وه‌شانی 7.8.1ـی لێ بڵاوكرایه‌وه تایبه‌ت به سیسته‌می ویندۆز بە چارەسەرکردنی کێشەیەکی چاوەڕوان نەکراو، كه ڕووبەڕووی به‌كارهێنه‌رانی دوایین وه‌شانی ویندۆز ببووه‌وه لە وەشانی پێشوی ئایکلاوددا.
زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز ١٠ له‌دوای نوێكردنه‌وه‌ی وه‌شانی سیسته‌مه‌كانیان بۆ وه‌شانی مانگی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) ٢٠١٨، له‌كاتی دامه‌زراندن یاخود نوێكردنه‌وه‌ی نەرمەواڵەی iCloud ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌گوونجانی نەرمەواڵەکەیان له‌گه‌ڵ وه‌شانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٨ ی ویندۆز١٠ دەهاتە پێش.

پێش به‌رده‌ستكردنی وه‌شانی نوێی نەرمەواڵەکە، ئه‌و كێشه‌یه بووه هۆكاری ناچاركردنی مایكرۆسۆفت تا به‌خێرایی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌رانی وه‌شانه كۆنه‌كانی ویندۆز ١٠ دروست بكات به ڕێگه‌پێنه‌دانیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وه‌شانی ویندۆز ١٠ بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٨ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر نەرمەواڵەی iCloud ـیان هه‌بێت.
ته‌نانه‌ت پێش به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی نەرمەواڵەکە له‌گه‌ڵ وه‌شانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٨ ی ویندۆز ١٠، هه‌ندێک له به‌كارهێنه‌ران ڕایانگه‌یاندبوو كێشه‌یان هه‌یه له هاودهمیكردنی Synchronization وێنه‌كانیان له‌ناو ئایکلاود. خۆشبەختانە كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت به كێشه‌كه‌یان زانی و بە هەماهەنگی چاره‌سه‌ریان كرد.
نوێكردنه‌وه‌ی وه‌شانی نەرمەواڵەی iCloud بۆ وه‌شانی 7.8.1 له‌ڕێگای ئه‌م به‌سته‌ره‌وه یاخود له‌نێو ئه‌پڵیكه‌یشنی Apple Software Update(ئه‌گه‌ر پێشووتر نەرمەواڵەی iCloudـت دامەزراندبێت) ئه‌نجام ده‌درێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.