مایکرۆسۆفت
30, تشرینی دووەم 2018
مایكرۆسۆفت وێنۆچكه‌ی ئەپەکانی ئۆفیسی نوێ كرده‌وه

نزیكه‌ی پێنج ساڵ تێپەڕیوە مایكرۆسۆفت هیچ گۆڕانكارییه‌كی دیاری له وێنۆچكه (icon)ـەکانی و دیزاینی ڕووكاری زنجیره‌ی ئەپەکانی Office نەکردووە، له‌كۆتاییدا و له دوای گوێگرتن له ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كانی به‌كارهێنه‌رانی، مایكرۆسۆفت به پێویستی زانی گشت وێنۆچكهكانی ئەپەکانی Office بە دیزاینێکی قەشەنگ نوێبکاتەوە.
دیزاینی وێنۆچكه نوێیه‌كانی Office به ته‌واوی سه‌رده‌میانه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگی دیزاینه‌كانی پێش خۆیان درووست كراون به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند ئاستێكی ڕه‌نگی تێدا به‌كارهاتووه له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕه‌نگی کاڵ تاوه‌كو ڕه‌نگی تۆخ)، وه پیتی یه‌كه‌می ناوی نهرمهكاڵاكان تاڕاده‌یه‌ک له ئه‌په‌كه جیاكراونه‌ته‌وه و بچووككراونهتهوه.

له وێنۆچكه كۆنه‌كانی زنجیره ئەپەکانی Officeـدا وێنۆچكه‌كه مانای كرداری ئەپەکەی دەدا، به‌ڵام له دیزاینه نوێیه‌كه‌ی وێنۆچكهكاندا تاڕادەیەک جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌نگ كراوه‌ته‌وه نه‌ك به‌ده‌رخستنی کردارەکانی ئەو ئەپە.

هه‌ر له‌زاری مایكرۆسۆفته‌وه، به دیاری نه‌كراوی له چه‌ند مانگی داهاتوودا وێنۆچكه‌ی ئەپەکانی Office بەردەست دەکرێن، و سه‌ره‌تا له سه‌كۆی مۆبایله‌كانه‌وه (iOS – Android) ده‌ستپێده‌كات و له‌پاشان بە سه‌كۆكانی Windows و Mac دەگات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.