هەواڵ
30, تشرینی دووه‌م 2018
كۆمپانیای Rivian یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جۆری SUV له جیهاندا نمایشكرد

ڕۆژێک له دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای Rivian یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری كاره‌بایی نمایشكرد، ئه‌مڕۆ به دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی، جیهانی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی گه‌رم و گوڕتر كرد.
ئۆتۆمبێله نوێیه كاره‌باییه‌كه‌ی Rivian له جۆری SUV ـییه و یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌و جۆره‌یه له جیهاندا
ناوی R1S ـی لێ نراوه، دیزاینه‌كه‌ی نزیكه له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كانی Jeep و Land Rover.
له توانایدایه لە ٠-٦٠ میل له چركه‌یه‌كدا ببڕێت و شوێنی ٧ سه‌رنشینی تێدا ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها خاوه‌نی ٦ ده‌رگایه.
ده‌رباره‌ی باترییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه، خاوه‌ن ٣ جۆری باترییه به توانای (١٠٦ – ١٣٥ – ١٨٠) كیلۆ وات\له چركه‌یه‌كدا كه به‌رزترین خێرایی به‌خشینیان ٤١٠ میلی مه‌ودایه.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13552732/B._Rivian_R1S_Interior.jpg)
ده‌رباره‌ی به‌شی ناوه‌وه و ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارهاتووه‌كانی، به هه‌مان شێوه‌ی جۆری بارهه‌ڵگره‌كه‌ی خاوه‌ن تایبه‌ندمه‌ندی “خۆلێخوڕ” ـه و به‌ستراوه‌ته‌وه به خزمه‌تگوزارییه هه‌ورییه‌كان.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.