ئەندرۆید
3, كانونی یهكهم 2018
ڕێگری لە دیاریکردنی شوێنەکەت بکە لە لایەن گووگڵەوە

هەر لە کاتی ڕێکخستنی مۆبایلەکەت، گووگڵ پرسیاری دیاریکردنی شوێنی جوگرافیت دەکات و کاتێکیش ڕازین ئەوا ئیتر بە شێوەیەکی خۆکارانە شوێنەکانمان بۆ خزمەتگوزارییەکانی خۆی دیاری دەکات. لەوانە بۆ نەخشەی گووگڵ و بینینی باشترین ئەنجامی گەڕانەکانت لە گووگڵ پەیوەست بە ناوچەکەتەوە. ئەگەر متمانە بە گووگڵ دەکەیت ئەوا ئاساییە، بەڵام دەکرێت زانیارییەکانت بکەوێتە دەستی کەسی نەناسراو بە هۆی ونبوونی مۆبایلەکەت یان هەر شێوە ڕووداوێکی تر.
ڕێگری بکە لە دیاریکردنی ناوچەکەت لەلایەن گووگڵەوە بەم هەنگاوانە:
- ڕێکخستنی مۆبایلەکەت بکەرەوە (Setting).
- وەرە خوارەوە، بەشی Security & Location بدۆزەرەوە و کرتە لە Location بکە.
- بە کرتەکردن سویچی On بکوژێنەوە.
(لە ئەندرۆید)

لە کۆمپیوتەر:
- لە کۆمپیوتەرەکەتەوە، بڕۆ بۆ بەستەری https://www.google.com/settings/accounthistory
- پاشان لە خوارەوە بەشی Location Hestory دەبینیت. کرتە لە سویچی Location Hestory بکە بۆ کوژانەوەی.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.