هەواڵ
1, كانونی یهكهم 2018
باشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2018 لە ڕووی بەرگەگرتنی پاتریەوە

بێگومان ساڵی 2018 ساڵی ڕاگەیاندنی ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلە ئاست بەرزەکان بوو لەوانەش زنجیرەی مۆبایلەکانی Mate 20 و Note 9 و OnePlus 6T و Poco F1 و چەندینی تر، هەر بۆیەش بەکارهێنەران بەردەوام بە شوێن مۆبایلێکی ئاست بەرز دەگەڕێن کە بەرگەی بەکارهێنانی ڕۆژێکی تەواو یان زیاتر بگرێت، هەر بۆیەش لەم بابەتەدا باشترین مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ساڵی 2018ـتان پێدەناسێنین کە باشترینن لە ڕووی بەرگەگرتنی پاتریەوە ئەمەش بە دڵنیایەوە لە پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم مۆبایلانەیە، بە دڵنیایشەوە جۆری ڕوونما و جۆرایەتی و سیستم و ژمارەی هەستەوەرەکان و پڕۆسێسەر کاریگەری گرنگیان هەیە لەسەر توانای بەرگەگرتنی مۆبایل بۆ بەکارهێنان هەتاوەکو ماوەیەکی درێژ.

بە پێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کە لە وێنەکەی سەرەوەدا دیارە مۆبایلی Mate 20 لە پلەی یەکەمدایە لە ڕووی بەرگەگرتنی پاتریەوە و توانای کارکردنی هەیە هەتاوەکو 14 کاتژمێر و 26 خولەک، لە پلەی دووەمیشدا iPhone XR دێت کە توانیویەتی هەتاوەکو 11 کاتژمێر و 1 خولەک کاربکات، لە پلەی سێیەمیشدا هەر دوو مۆبایلی ئاست بەرزی کۆمپانیای شاومی و وەن پڵەس دێت بە شێوەیەک مۆبایلی Poco F1 توانای کارکردنی هەیە هەتاوەکو 10 کاتژمێری بەردەوام و مۆبایلی OnePlus 6Tـش هەتاوەکو 9 کاتژمێر و 52 خولەک.
سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.