10
ئای ئۆ ئێس 1, كانونی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

5 ئەپی مۆبایل بۆ ئەم هەفتەیە تاقیبکەوە

لە کەی ئای تی ئێندا هەمیشە هەڵبژاردەمان بۆ ئەپەکانی ئەندرۆید و iOS هەبووە و ئێستاش توانراوە هەڵبژاردەیەک لە ئەپە بەسوودەکانی ئەو سیستەمانە بە ئێوەی خوێنەر پێشان بدەین، کە لەم هەفتەیەدا زۆرترین داواکارییان لەسەر بووە. 5 ئەپ و یاری بۆ ئەم هەفتەیە دابگرە و کرتە لە هەر بەستەرێک بکە لە ژێری ئەپەکان بۆ داگرتن.

Turn Undead 2: Monster Hunter

یارییەکی تەقەکەری کلاسیکییە. هەروەها یەکێکە لەو یاریانەشی کە هزرین و پێویستی بە بیکردنەوەی یاریکەرە بۆ بڕینی ئاستەکان ئەویش بە ڕێکخستنی هەندێک ماددە بۆ دەربازبوون. پێویستە لە سەرت کە دڕندەکان بکوژیت ئەمەش لە ڕێی چەندین جۆری چەک. بەڵام ئاگاداری تەڵە و جووڵەی تەنەکان بە.

Feedly Classic

Image result for Feedly Classic

ئەپێکی نایابی هەواڵییە. پشت بە هەواڵەکانی جیهان دەبەستێت بۆ پێشاندانی بە بەکارهێنەر. ئەوەی شایەنی باسە ڕووکاری ئەپەکەیە، جگە لەوەی دەشتوانیت دەستکاری ڕووکاری بکەیت لە ڕێکخستن. بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە حەز بە خوێندنەوەی هەواڵ دەکەن بە شێوەیەکی ئاسان لەسەر هەموو ماڵپەڕەکان. بەشی هەواڵی دڵخوازی خۆت دیاری بکە و هەموو ئەو هەواڵانە دەربارەی بەشەکەت لە ماڵپەڕە جیاوازەکان ببینە.

Siralim 3

ئەمەش بە هەمان شێوە یارییەکی کلاسیکییە. دڕندەکان ڕادەهێنێت و بە دەستی دەهێنێت. هەمان گرافیکی سەردمی ١٩٩٠ بەکاردێنێت و لەگەڵ ئەمەشدا نرخی ٥ دۆلارە. ئەم یارییە ٧٠٠ دڕندە بۆ کۆکردنەوە لە خۆ دەگرێت. زیاتر لە ڤیدیۆکە ببینە.

WakingNews Alarm Clock

Image result for WakingNews Alarm Clock

ئەپێکی جیاوازە بۆ هەستاندنی بەکارهێنەر لە خەو، بەوەی کە ماڵپەڕە هەواڵییە جیهانییەکان دیاری دەکەیت و لە کاتی دیاریکراودا هەواڵەکانی ماڵپەڕەکان دەخوێنێتەوە، ئەمەش ڕێگەیەکی جیاوازە و سەرنجت ڕادەکێشێت و هزرت لای وشەکان دەبێت. ئەمە و چەندانی تر.

Star Trek Fleet Command

یارییەکە لە شەڕەکانی بۆشایی ئاسمان. سەرهێڵە و لەگەڵ خەڵکانی ڕاستەقینە یاری دەکەیت. کەشتیە جەنگیەکەت دروست دەکەیت و ماوە بە ماوە بەهێزی دەکەیت ئەویش بە دۆزینەوە و دەستکەوتنی پارچەکانی. ڕۆڵگێڕی تایبەتیش دروست دەکەیت و دەستکاری دەکەیت. هەروەها دەبێت ئاگاداری بنکەکەشت بیت و پاریزگاری بکەیت لە هێرشەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ